جيهان

سوپای سووریا ناوچەکانی ژێر داگیرکاری یەپەگە/سەدەگەی لە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات وەک ناوچەی سەربازی ڕاگەیاند

Mustafa Deveci, Ömer Koparan  | 13.01.2026 - نوێکردنەوە : 13.01.2026
سوپای سووریا ناوچەکانی ژێر داگیرکاری یەپەگە/سەدەگەی لە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات وەک ناوچەی سەربازی ڕاگەیاند

Ankara

حەلەب - AA

سوپای سووریا ئەو ناوچانەی لە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات لە ژێر داگیرکاری یەپەگە/سەدەگەدان وەک ناوچەی سەربازی ناساند و، داوای کرد تەواوی گرووپە چەکدارەکان بۆ ڕۆژهەڵاتی فورات بکشێنەوە.

لە ڕاگەیاندراوێکی سوپادا کە ئاڕاستەی ڕاگەیاندنە ناوخۆیییەکانی سووریای کردووە، ئاماژە بەوە کراوە تیرۆریستانی ڕێکخراوی یەپەگە/سەدەگە و پەکەکە، لەگەڵ پاشماوەکانی ڕژێمی پێشوو، بەردەوامن لە کۆکردنەوەی هێز و چەک لەو ناوچانەی لە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات داگیریان کردوون.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ئەو ناوچە داگیرکراوانە وەک بنکەیەک بۆ هێرشکردنە سەر حەلەب لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کامیکازا بەکارهێندراون.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە بەهۆی ئەوەی ڕێکخراوەکە هێزی لەو ناوچانە کۆکردووەتەوە و، بۆ هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر حەلەب بەکاریان دەهێنێت، تەواوی ئەو ناوچانەی ڕۆژئاوای ڕووباری فورات کە لە ژێر داگیرکاریی ئەواندان، وەک ناوچەی سەربازی ڕاگەیەندراون. لەم چوارچێوەیەشدا داوا کراوە هێزە چەکدارەکان بۆ ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات پاشەکشە بکەن.

لە بڵاوکراوەیەکی نەخشەداردا کە ناوچەکانی مەسکەنە و دێر حافیری تێدایە، داوا لە هاووڵاتیانی مەدەنی کراوە لەو شوێنانە دوور بکەونەوە کە سەر بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "سوپای سووریا هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرێتەبەر بۆ ڕێگریی کردن لەو گرووپە چەکدارانەی لەم ناوچەیە کۆبوونەتەوە بۆ ئەوەی وەک بنکەیەک بۆ چالاکییە تاوانکارییەکانیان بەکاریبهێنن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın