ABDULSALAM FAYEZ
12 کانوونی دووەم 2026•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2026
سووریا ــ AA
سوپای ئیسرائیل پێشێلکارییەکی نوێی لە باشووری سووریا ئەنجامدا و چووە ناو گوندێکی سەربە پارێزگای قونەیترە باشووری سووریا.
کەناڵی فەرمی سووریا بڵاویکردەوە کە ھێزێکی سوپای ئیسرائیل چوونەتە ناو گوندی مەشیرفە سەربە پارێزگای قونەتیرە.
ڕاشیگەیاندووە کە ھێزەکەی سوپای ئیسرائیل لە میانی چوونە ناو گوندی مەشیرفە، گەنجێکی دانیشتووی گوندەکەیان دەستگیرکردووە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ یەکشەممە نوێنەری سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئیبراھیم عەلبی بە کەناڵی فەرمی وڵاتەکەی ڕاگەیاندبوو، شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئامانجی بە بەڵگەکردنی پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل سەردانی پارێزگای قونەتیرە-ی کردووە.