Qais Omar Darwesh Omar
13 شوبات 2024•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2024
جەنین ــ AA
سوپای ئیسرائیل ماڵێکی لە باکووری کەناری ڕۆژئاوا بۆردومان کرد.
شایەتحاڵەکان بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕایگەیاند کە ھێزێکی زۆری سوپای ئیسرائیل لە میانی ھەڵکوتانە سەر شارۆچکەی سیر سەربە پارێزگای جەنین باکووری کەناری ڕۆژئاوا، ماڵێکیان گەمارۆدا و داوایان لە کەسانی نێو ماڵەکە کرد کە خۆیان ڕادەست بکەن.
بە گوتەی شایەتحاڵەکان، سەربازانی ئیسرائیل بە گولـلەی ئار پی جی ماڵەکەیان بۆردومان کردووە و بەھۆیەوە ئاگر لە ماڵەکە کەوتووەتەوە.
ئاماژەیان بەوەشدا کە دواتر ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل، چوار فەڵەستینییان دەستگیر کردووە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک ھەڵمەتیان بۆ دەستگیرکردنی فەڵەستینییەکان لە پارێزگاکانی قەلقیلیە و جەنین لە کەناری ڕۆژئاوا ئەنجامدا.
ھاوکات وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی دا بەوە کە فەڵەستینییەک لە پارێزگای قەلقیلیە بە گولـلەی سەربازانی ئیسرائیل کوژراوە.
بەپێی دوایین ئامار کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی فەڵەستینەوە بڵاوکراوەتەوە، ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی کە لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا بەھۆی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر کەناری ڕۆژئاوا کوژراون، بەزربووەتەوە بۆ ٣٩٤ کەس.