Abdullah Shukur
27 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2018
غەززە - AA
لە ئاکامی رووبەڕووبوونەوەی سەربازانی ئیسرائیل لە دژی ئەو خۆپیشاندەرانەی کە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی "رێپێوانی گەڕانەوەی گەورە" لە سنووری غەززە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، دوو فەڵەستینی شەھید بوون کە یەکیان منداڵە و ٢٤٦ فەڵەستینیش برینداربوون، کە ٩٠یان فیشهكی راستهقینهیان بهركهوتووه.
رووبەڕووبوونەوەی توندی سوپای ئیسرائیل بە پشتیوانی ئەمریکا لە دژی خۆپیشاندانە ئاشتیانەکەی فەڵەستین بەردەوامە.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە رایگەیاند کە سەربازانی ئیسرائیل بە گازی فرمێسکڕێژ و فیشەکی راستەقینە رووبەڕووی خۆپیشاندەرانی فەڵەستینی لە خۆرھەڵاتی سنووری غەززە بوونەتەوە.
راشگەیەندرا کە لە ئاکامی رووبەڕووبوونەوەی سەربازانی ئیسرائیل لە دژی ئەو خۆپیشاندەرانەی کە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی "رێپێوانی گەرانەوەی گەورە" لە سنووری غەززە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، ئەمڕۆ دوو فەڵەستینی شەھید بوون کە یەکیان منداڵە و ٢٤٦ فەڵەستینیش برینداربوون، کە ٩٠یان فیشەکی راستەقینەیان بهركهوتووه.
فەڵەستینییەکان بە بۆنەی ٤٢ەمین ساڵیادی رۆژی خاکەوە لە ٣٠ ئادارەوە تا ئێستا لەسەر سنووری ئیسرائیل- کەرتی غەززەی گەمارۆدراو، خۆپیشاندانی ئاشتییانە لەژێر ناوی "خۆپیشاندانەکانی گەڕانەوەی گەورە" ئەنجامدەدەن.