سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردومانکردنی کەرتی غەززە
سوپای ئیسرائیل بە پێشێلکردنی ئەو ئاگربەستەی کە لە ١٠ی مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا چووەتە واری جێبەجێکردنەوە، ژمارەیەک ناوچەی کەرتی غەززەی بۆردومان کرد.
Gazze
غەززە ــ AA
سوپای ئیسرائیل بەردوامە لە پێشێلکردنی ئەو ئاگربەستەی کە لە ١٠ی مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا لە کەرتی غەززە، چووەتە واری جێبەجێکردنەوە.
شایەتحاڵەکان بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕاگەیاند کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ژمارەیەک ناوچەی کەرتی غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆردومان کراون.

ھاوکات سەرچاوە پزیشکییەکان بە ئاژانسی ئانادۆلویان ڕاگەیاند کە لە ئاکامی بۆردومانەکاندا، دوو کەس کوژراون و کەسێکی دیکەش برینداربوون.
ئەوەیش لە کاتێکدایە لە ڕۆژی ١٠ی مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردووەوە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، چووەتە واری جێبەجێکردنەوە.

