Ruslan Rehimov
25 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2020
سوپای ئازەربایجان چووە پارێزگای کەلبەجەر-ەوە کە ٢٧ ساڵە لەژێر داگیرکاری ئەرمینیادایە.
وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە بەپێی رێککەوتنی ئاگربەست کە لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیادا بە نێوەندگیری رووسیا واژووکراوە، سوپای ئازەربایجان چووە ناو پارێزگای کەلبەجەر-ەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە رێگای شاخاوی کە سوپا پیایدا تێدەپەڕێت لە مین پاککراوەتەوە.
دوای ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە سوپای ئازەربایجان لە ٢٧ی ئەیلوولدا دەستیپێکرد و پێنج ناوەندی شار، چوار قەزا و نزیکەی ٢٨٦ گوندی رزگارکرد، ئەرمینیا دانی بە شکستدا ناو و رێککەوتننامەیەکی واژوو کرد بۆ چۆڵکردنی پارێزگاکانی ئاغدەم، لاچین و کەلبەجەر.
ئەرمینیا کە پێویست بوو لە ١٥ی تشرینی دووەمدا کەلبەجەر چۆڵ بکات، بەهۆی ئەوەی نەیتوانی لەو کاتەدا چۆڵی بکات ماوەی ١٠ رۆژ کاتی زیادەی لە ئازەربایجان وەرگرت و بەڵێنی دا لە ٢٥ی تشرینی دووەمدا ناوچەکە رادەست بکات.
بەپێی ئاگربەستەکە، ئەرمینیا لە ٢٠ی تشرینی دووەمدا لە ئاغدەم کشایەوە و تا یەکی کانوونی دووەمیش پارێزگای لاچین رادەستی ئازەربایجان دەکات.
پارێزگای کەلبەجەر خۆرئاوای ئازەربایجان و باکووری خۆرئاوای قەرەباغ له ١٩٩٣دا, لهلایهن سوپای ئهرمینیاوه داگیركرا.