جيهان, کۆڤید- ١٩

ژمارەى تووشبووان بە پەتای كۆرۆنا لە جیهان ٦٠ مليۆن کەسى تێپەڕاند

ژمارەى تووشبووانی پەتای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ لە جیهاندا، بەرزبووەتەوە بۆ ٦٠ مليۆن و ١٠٨ هەزار و ١٩٣ کەس.

Gamze Türkoğlu Oğuz  | 25.11.2020 - نوێکردنەوە : 25.11.2020
ژمارەى تووشبووان بە پەتای كۆرۆنا لە جیهان ٦٠ مليۆن کەسى تێپەڕاند

Ankara
ئەنقەرە - AA

لەسەرانسەرى جيهاندا، ژمارەى تووشبووانی پەتای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) ٦٠ مليۆن کەسى تێپەڕاند.

بەگوێرەى دوايين زانيارییه‌كانى ماڵپەرى "Worldometer" سەبارەت بە ئامارەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ لە وڵات و هه‌رێمه‌كان، ژماره‌ی حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ كە لە شارى وهان لە‌ چین سه‌ری هه‌ڵدا و بە جيهاندا بڵاوبووەوە، بەرزبووەتەوە بۆ ٦٠ مليۆن و ١٠٨ هەزار و ١٩٣ حاڵه‌ت.

ریزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترين حاڵەتى تووشبوونیان بە پەتای کۆرۆنا تۆماركردووە، بەم شێوەیەیە:

 ''ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا ١٢ مليۆن و ٩٥٦ هەزار و ٧٨٣ حاڵەت، هيندستان نۆ مليۆن و ٢٢٢ هەزار و ٢١٦ حاڵەت، بەڕازيل شەش مليۆن و ١٢١ هەزار و ٤٤٩ حاڵەت، فەڕەنسا دوو مليۆن و ١٥٣ هەزار و ٨١٥ حاڵەت، رووسيا دوو مليۆن و ١٣٨ هەزار و ٨٢٨ حاڵەت، ئيسپانيا يەك مليۆن و ٦١٤ هەزار و ١٢٦ حاڵەت، بەريتانيا يەك مليۆن و ٥٣٨ هەزار و ٧٩٤ حاڵەت، ئيتاڵيا یەک ملیۆن و ٤٥٥ هەزار و ٢٢ حاڵه‌ت، ئەرجەنتين يەك مليۆن و ٣٨١ هەزار و ٧٩٥ حاڵەت، كۆلۆمبيا يەك مليۆن و ٢٦٢ هەزار و ٤٩٤ حاڵەت و مەکسیک یەک ملیۆن و ٦٠ هەزار و ١٥٢ حاڵه‌ت''.

لە سەرانسەرى جيهان يەک مليۆن و ٤١٤ هەزار و ٩٢٥ كەس بەهۆی پەتاکەوە گيانيان لەدەستداوە و ٤١ مليۆن و ٥٥٦ هەزار و ٨٩٧ کەس لە تووشبووانی پەتاکە چاكبوونەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın