Eşref Musa,Burak Karacaoğlu
15 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2018
ئیدلب - AA
لە ئەنجامی هێرشێكی ئاسمانی بۆ سه‌ر باشووری پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا كه یەکێکە لە ناوچه‌کانی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌کان، حه‌وت هاووڵاتی مەدەنی کوژران و 10ی دیكه‌ش برینداربوون.
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئیدلب، مستەفا حاج یوسف لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند "له ئاکامی ئەو هێرشە ئاسمانییانه‌ی کە فڕۆكه جه‌نگییه‌كان كاته‌كانی ئێواره كردیانه سه‌ر گوندی مه‌عره‌ت حرمه، حه‌وت هاووڵاتی مەدەنی کوژران و 10ی دیكه‌ش برینداربوون كه زۆربه‌یان ژن و منداڵبوون. هه‌روه‌ها هێرشكرایه سه‌ر بنکەیەکی تەندروستی تایبەت بە منداڵان و ژنان لە گوندی حاس".
مستەفا حاج یوسف باسی له‌وه كرد كه پاش ته‌واوكردنی كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردنی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان دووباره شوێنه‌كه‌یان بۆردومانكردووهتهوه و به هۆی ئه‌وه‌ی ژمارەیەک له برینداران برینه‌كانیان سه‌خته نیگه‌رانی له به‌رزبوونه‌وه‌ی قوربانیان هه‌یه.
هاوكات وه‌زیری ته‌ندروستی لە حكوومه‌تی راگوزاری سووریا، فیراس جوندی رایگه‌یاند "فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا بنکەی تەندروستی تایبەت بە منداڵان و ژنانیان لە گوندی حاس باشووری پارێزگای ئیدلب كردووه‌ته ئامانج. به هۆی هێرشه‌كه‌وه بنکەكه له‌كاركه‌وتووه".