Betül Yürük
15 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2018
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی رووسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ڤاسیلی نیبێنزیا رایگەیاند "دۆخه‌كه رێگه‌نادات باوه‌ڕبكه‌ین به‌وه‌ی کە ده‌كرێت ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نرێت".
ڤاسیلی نیبێنزیا له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌باره‌ی سووریاوه، بۆ رۆژنامه‌وانان دوا و رایگه‌یاند له پێناو رێگریكردن له قه‌یرانی ناوچه‌یی و جیهانی به هۆی گرژییه سه‌ربازییه‌كانی سووریاوه، ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان بێت ئه‌نجامیانداوه.
له‌باره‌ی بانگه‌وازی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستێكی مرۆیی بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ له سووریا، ڤاسیلی نیبێنزیا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، حكوومه‌تی سووریا له‌گه‌ڵ تیرۆریستان جه‌نگیوه و گوتی: "دۆخه‌كه رێگه‌نادات باوه‌ڕبكه‌ین به‌وه‌ی کە ده‌كرێت ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نرێت".
ڤاسیلی نیبێنزیا رایگه‌یاند کە له شه‌وێكدا، ئاگربه‌ست دهستهبهرناكرێت.