سووریا.. ته‌قینه‌وه‌یه‌ك لە سەرێ کانی كوژرانی دوو كه‌سی لێكه‌وته‌وه
- له شارۆچكه‌ی سه‌رێ كانی باكووری سووریا ، هێرشێكی تیرۆریستیی له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمبیلێیكی بۆمبڕێژكراوه‌وه ئه‌نجامدرا.
Rasulayn
سەرێ کانی - AA
له شارۆچكه‌ی سه‌رێ كانی (رەئسولعێن) باكووری سووریا كه لەژێر کۆنترۆڵی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ربازیی سووریا‌دایە، هێرشێكی تیرۆریستیی له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمبیلێیكی بۆمبڕێژكراوه‌وه ئه‌نجامدرا و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا، دوو مەدەنی كوژران و لانیكه‌م حه‌وت كه‌سی دیكه برینداربوون.
له نزیك باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی خۆجێی شارۆچكه‌ی سه‌رێ كانی كه له‌لایه‌ن سوپای توركیا و سوپای نیشتمانیی سووریاوه له ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی-ی‌دا له تیرۆریستان پاككرایه‌وه، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رووی دا.
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا كه له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه ئه‌نجامدراوە، به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، دوو مەدەنی کوژراون و حه‌وت كه‌سی دیكەیش برینداربوون.
برینداره‌كان كه ژماره‌یه‌كیان پۆلیسی خۆجێین، گواستراونەتەوە نه‌خۆشخانه.
له ئه‌نجامی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌دا، ژماره‌یه‌ك دوكان زیانیان به‌ركه‌وتووه.
هێزه ئه‌منییه‌كان له شوێنی رووداوه‌كه ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه و له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری ئه‌وه ده‌وه‌ستن كه كرده تیرۆریستییه‌كه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه ئه‌نجامدرابێت.