Zana Natık Kerem
17 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2019
خەرتوم ــ AA
میدیاکانی سوودان بڵاویانکردەوە کە سەرۆکی لەکارلادراو، عومەر بەشیر گواستراوەتەوە بۆ گرتووخانەی ناوەندی کوبەر لە شاری خەرتوم-ی پایتەخت.
رۆژنامەی "آخر لحظة" لە لاپەڕەی یەکەمیدا، ھەواڵێکی لەژێر ناوی "بەشیر لە گرتووخانەدایە" بڵاوکردووەتەوە.
ئەنجوومەنی سەربازیی راگوزەر بە فەرمی هەواڵی گواستنەوەی عومەر بەشیر-ی بۆ گرتووخانەی کوبەر پشتڕاست نەکردووەتەوە.
ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە کە ئەنجوومەنی سەربازیی راگوزەر بەڵێنی داوە سەرۆکی لەکارلادراو، عومەر بشیر لە سوودان بە شێوەکی عادیلانە دادگایی بکرێت و رادەستی دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتیی نەکات.
ھاوکات سەرچاوەیەکی سەربازی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاشکرایکرد کە سەرۆکی لەکارلادراو، عومەر بەشیر لە رێوشوێنێکی ئەمنی توند و بەسەرپەرشتی ئەنجوومەنی سەربازیی راگوزەر گواستراوەتەوە بۆ گرتووخانەی ناوەندی کوبەر لە شاری خەرتوم.