Zana Natık Kerem
17 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2019
خەرتووم ــ AA
سەرۆکی ئەنجوومەنی سەربازیی راگوەزر لە سوودان، عەبدولفەتاح بورھان فەرمانێکی دەرکرد کە تیادا سەرجەم دامەزراوە حکوومییەکان پابەندکردووە ھەژمارە بانکییەکانیان ئاشکرا بکەن.
لە راگەیەندراوێکی ئەنجوومەنی سەربازیی راگوزەردا ھاتووە کە عەبدولفەتاح بورھان پشتبەستن بە ماددەی ١٢ی دەستوور ئەو فەرمانەی دەرکردووە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە چوارچێوەی فەرمانەکەدا، سەرجەم وەزارەت، دەستە، دامەزراوە و کۆمپانییاکانی سەربە حکوومەت پابەندکراون لەوەی بە داتا و زانیاری ھەژمارە بانکییەکانیان ئاشکرا بکەن و دواتر رادەستی بانکی ناوەندی سوودان-ی بکەن.
لە فەرمانەکەدا، ماوەی ٧٢ کاتژمێر دیاریکراوە بۆ تەواوکردنی رێوشوێنەکان سەبارەت بە ئاشکراکردنی ھەژمارە بانکییەکان لە لایەن دامەزراوە حکوومییەکانەوە.
لە فرەمانەکەدا هەروەها ئاماژە بەوەدراوە، ھەر لایەنێک پابەند نەبێت یان سەرپێچی بکات ئەوا رێوشوێنی یاسایی لە دژی دەگیرێتە بەر و سزای دارایی و زیندانیکردنی ١٠ ساڵی بۆ دەردەکرێت.
لە ١١ی ئەم مانگەدا، سوپای سوودان کۆتایی بە دەسەڵاتی عومەر بەشیر ھێنا و وەزیری بەرگریی، عەوەز بن عۆف وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی سەربازیی راگوزەر سوێندی یاسایی خوارد، بەڵام ٢٤ کاتژمێر بەسەر سوێندخواردنەکەیدا تێنەپەڕی تا دەستی لەکارکێشایەوە.
رۆژی ھەینی رابردوو جەنەراڵ عەبدولفەتاح بورھان وەک سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی سەربازیی راگوزەر، سوێندی یاسایی خوارد.