Hawkar Yaseen
13 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر AA
ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە کۆشکی بەیان لە کوێت لەلایەن میری کوێت، شێخ نه‌واف ئه‌حمه‌د سوباح پێشوازی لێ‌کرا.
نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كوێت-يان تاوتوێ كردووە و جه‌ختيان له په‌ره‌پێدانيان له هه‌موو بواره‌كاندا كردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانى سوپاسى پشتگيرى و هاوكارييه مرۆييه‌كانى كوێتى بۆ هه‌رێمى كوردستان كردووە به‌تايبه‌تيش يارمه‌تييه‌كانى بۆ ئاواره‌كانى سووريا و په‌نابه‌رانى عێراق له هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها سوپاسى رۆڵ و كار و چالاكييه‌كانى كۆنسولخانهى گشتيى كوێتى له هه‌رێمى كوردستان كردووە.
راشیانگەیاندووە کە لە دیدارەکەدا، تاوتوێكردنى چه‌ند پرسێكى دیکەی جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بووە.