22 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2020
كوالا لامپور - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی مالیزیا، موحیدین یاسین، به هۆی دیداری له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا له ئۆفیسه‌كه‌یدا كه توشی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) بووه، له ماڵه‌وه خۆی كه‌ره‌نتینه كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه‌سێك كه دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له رۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی ئایاردا، رووبه‌ڕوو گفتوگۆی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران كردووه توشی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه پشكنینه‌كه‌ی موحیدین یاسین نێگه‌تیڤ ده‌رچووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕیاریداوه له‌مڕۆوه بۆ ماوه‌ی ١٤ رۆژ له ماڵه‌وه خۆی كه‌ره‌نتینه بكات.
باس له‌وه‌یش كرا كه باری ته‌ندروستی سه‌رۆكوه‌زیران باشه و، به درێژایی ماوه‌ی كه‌ره‌نتینه‌كه به پابه‌ندبوون به دووره‌په‌رێزی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كه‌ی.