03 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2020
پاریس – AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا، ئێدوارد فلیپ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌شی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن كرد.
كۆشكی ئه‌لیزێ رایگه‌یاند فلیپ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی و حكوومه‌ته‌كه‌ی پێشكه‌شی ماكرۆن كردووه و ماكرۆنیش به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه رازی بووه.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ناوی سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ ئاشكرا بكرێت و له چه‌ند رۆژی داهاتووشدا كابینه‌ی نوێ رابگه‌یه‌ندرێت.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه چاوه‌ڕێی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا ده‌كرێت، له كاتێكدا كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كان یه‌خه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه.