İnci Gündağ,Hemın Othman Mohammed
02 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2017
له‌نده‌ن - AA
وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا، مایکڵ فالۆن ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند.
مایکڵ فالۆن نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش به سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تیرێزا مای كرد.
له نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا، مایکڵ فالۆن رایگه‌یاندووە "له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا چه‌ند ده‌نگۆیه‌ك بڵاوكرانه‌وه له‌باره‌ی ژمارەیەک په‌رله‌مانتار به هۆی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی منیشه‌وه كه پێشتر ئه‌نجاممداوه. زۆرێك له‌وانه هه‌ڵه‌ن به‌ڵام له رابردوودا، دان به‌وه‌دا ده‌نێم له هێزه چه‌كداره‌كاندا كه شه‌ره‌فمه‌ندبووم به نوێنه‌رایه‌تیكردنی ئاستم دابه‌زیوه".
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تیرێزا مای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی مایکڵ فالۆن-ی په‌سه‌ند كرد و سوپاسی كرد بۆ ئه‌و خزمه‌تانه‌ی پێشكه‌شیكردووه.
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی مایکڵ فالۆن دوێنێ بووه مانشێتی رۆژنامه‌ی The Sun، به‌ڵام له پاش ئه‌و هه‌واڵانه‌وه هات كه بانگه‌شه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كه‌ن كه تیایدا ناوی شه‌ش وه‌زیری كابینه‌كه‌ی تێكه‌ڵكردووه. له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له رووداوێك كراوه كه 15 ساڵ پێش ئێستا روویداوه و تیایدا مایکڵ فالۆن له خوانێكدا ده‌یانجار ده‌ستی له رانی ژنه پێشكه‌شكارێكی رادیۆیه‌ك داوه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵه، مایکڵ فالۆن باسی له‌وه كرد كه ده‌ستی له رانی پێشكه‌شكاری رادیۆیی، جولیا هارتلی-بریوه‌ر داوه و خێرا داوای لێبووردنیشی لێكردووه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌كه، جولیا هارتلی-بریوه‌ر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه رووداوه‌كه له ساڵی 2002دا روویداوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه كه‌س نیگه‌ران نه‌بووه یان كێشه دروست نه‌بووه. جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه خۆی وه‌ك قوربانیی ده‌ستدرێژی سێكسی نابینێت و رایگه‌یاند "كاتێک رووبه‌ڕووی ئه‌وه بووه‌مه‌وه به هێمنی و له‌سه‌رخۆیی به وهزیرهكهم گوتووه كه جارێكی دیكه ئه‌وه نه‌كات و ئه‌گه‌ر كردی ئه‌وا دەکێشیت بە دەموچاویدا، ئه‌ویش ده‌ستی كێشاوه‌ته‌وه و بابه‌ته‌كه به‌و شێوه‌یه داخراوه".