Kasım İleri,Rewa Mahmut Hasan
02 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2017
واشنتۆن - AA
ئاژانسی هاریکاری ئەمنی و بەرگری ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردۆتەوە کە قەتەر دوای کردووە چەندین چەک و کەلوپەلی سەربازی نوێ لە ئەمریکا بکڕدرێت بە بڕی ١.١ ملیار دۆلار.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئاژانسەکەیان کۆنگرێسی ئاگادار کردووەتەوە بە مەبەستی نیشاندانی رەزامەندی و تیایدا هاتووە، "قەتەر هێزێکی گرنگە بۆ سەقامگیری سیاسی لە ناوچەی کەندا و پەیوەندی و بەرژەوەندییە بەرگرییە هاوبەشەکانمان بە بەهێزی دەهێڵێتەوە و هێزە ئاسمانییەکانی میریی، گرنگییەکی زۆری ئەمنی هەیە بۆ قەتەر".
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە بنیاتنان و ژێرخانی پاراستنی هێز و ئاسایشی ئەلیکترۆنی، بە کێبرکێی دواتری بەکارهێنە ئەسڵەکە دیاری دەکرێت.
پێشتر قەتەر بە بڕی ١٢ ملیار دۆلار، ٧٢ فڕۆکەی ئێف ١٥ی لە ئەمریکا کڕی بوو.