03 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2020
پاریس – AA
دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئێدوارد فلیپ، جان كاستێكس بوو به سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا.
كۆشكی ئه‌لیزێ رایگه‌یاند جان كاستێكس كراوه‌ته سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی فه‌ڕه‌نسا و راسپێدراوه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت.
كاستێكس به‌مه‌به‌ستی به‌رێوه‌بردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵگرتنی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی له میانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌دا داندرابوون، له‌لایه‌ن سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا ئیمانوێل ماكرۆن له مانگی نیسان ئه‌ركی پێ سپێدرابوو.
كاستێكس كه له ٢٠٠٨ سه‌رۆكی شاره‌وانی ناوچه‌ی پرادێس بووه له باشووری فه‌ڕه‌نسا، له سه‌رده‌می سه‌ركۆماری نیكۆڵاس ساركۆزیدا له ٢٠١١ و ٢٠١٢ ئه‌ركی جێگری سكرتێری گشتیی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری فه‌ڕه‌نسای پێ سپێردرابوو.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ كۆشكی ئه‌لیزێ رایگه‌یاند فلیپ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی و حكوومه‌ته‌كه‌ی پێشكه‌شی ماكرۆن كردووه و ماكرۆنیش به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه رازی بووه.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بوو چاوه‌ڕێی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا، ئێدوارد فلیپ ده‌كرا، له كاتێكدا كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كان یه‌خه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه.