سهركۆمار ئهردۆغان: "ناوچەکەمان بە پڕئازارترین ڕۆژانی سەدەی ڕابردوودا تێدەپەڕێت"
سەرکۆماری توركیا و سهرۆكی گشتیی ئاك پارتی، ڕهجهب تهیب ئەردۆغان: "ناوچەکەمان بە پڕئازارترین ڕۆژانی سەدەی ڕابردوودا تێدەپەڕێت. تاقمێکی کۆمەڵکوژ کە چاویان بە ڕق و کینە کوێربووە، بە پەنابردنە پشت پاساوی ئایینی ناوچەکەمان بەرەو کارەسات دەبەن".
Ankara
ئهنقهره - AA
سەرکۆماری توركیا و سهرۆكی گشتیی ئاك پارتی، ڕهجهب تهیب ئەردۆغان ڕایگهیاند: "ئەو کردە و مشتومڕانە ڕەت دەکەینەوە کە دوژمنایەتی لە نێوان گەلانی برا گەورە دەکەن و پشتگیری لە پلانەکانی 'دابەش بکە و حوکمی بکە'ی سیۆنیزم دەکەن کە ناوچەکەمان دەکاتە ئامانج".
لە میانی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەی فراوانی سەرۆک لقی ئاک پارتی لە پارێزگاکان کە لە ناوەندی کۆنگرەی پارتەکە لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد.
له گوتارهكهیدا سهركۆمار ئهردۆغان سهرنجی خسته سهر ڕووداو و پێشهاتهكانی ناوچهكه و باسی لهوه كرد منداڵانی بێتاوان كه هیچ تاوانێكیان نییه و ئاگایان له هیچ شتێك نییه، له کاتێكدا لە قوتابخانەکانیان وانە دەخوێنن دەبنە ئامانجی مووشەکەکان و، گوتی: "ناوچەکەمان بە پڕئازارترین ڕۆژانی سەدەی ڕابردوودا تێدەپەڕێت. تاقمێکی کۆمەڵکوژ کە چاویان بە ڕق و کینە کوێربووە، بە پەنابردنە پشت پاساوی ئایینی ناوچەکەمان بەرەو کارەسات دەبەن".

گوتیشی: "ئەو جەنگەی دژی ئێران دەستیپێکردووە بەردەوامە لە نوقمکردنی ناوچەکەمان لە بۆنی خوێن و باروت. منداڵانی بێتاوان کاتێ لە قوتابخانەکانیان وانە دەخوێنن دەبنە ئامانجی مووشەکەکان. با ھەمووان لەوە دڵنیا بن، ئێمە نە جیاکاری لە نێوان براکانمان و دراوسێکانماندا دەکەین، نە دەبینە تەماشاکاری ئازارەکانی براکانمان. وەک تورکیا و گەلی تورک، ئەو گەلانەی لە ڕۆژانی خۆشیدا بە دۆست و برای خۆمانمان داناون، لە ڕۆژانی تەنگانەشدا تەنیا جێیان ناهێڵین. حکوومەتەکەی ناتانیاھو تەنیا ئێرانی دراوسێمان ناکاتە ئامانج، بەڵکو هەنگاو بە هەنگاو پیلانی داگیرکردنی لوبنانیش جێبەجێ دەکات".
سهركۆمار ئەردۆغان ئاماژهی بهوه كرد له دیدی شهڕانگێزاندا هیچ جیاوازیهك له نێوان شیعە یان سوننەدا نییه و، ڕایگهیاند: "ئایا لە دیدی ئەو شەڕانگێزانەی ٢٧ ڕۆژە هیچ بنەما، بەها و قیەمێک لەبەرچاو ناگرن، هیچ جیاوازییەک هەیە لەوەی کە شیعە یان سوننەبین، یان تورک، کورد، عەرەب یاخود فارس بین؟".

گوتیشی: "لێرەوە بە دڵێکی پڕ لە ئازارەوە دەپرسم، ئەو فرمێسکانەی لە ئەسفەھان و تاران دەڕژێن، چ جیاوازییەکیان ھەیە لەگەڵ ئەو فرمێسکانەی لە ھەولێر، بەغدا، بەیروت و ڕیاز دەڕژێن؟".
سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژهی به لێكهوتهكانی جهنگهكه كرد و، ڕایگهیاند: "هەرچەندە جەنگەکە جەنگی ئیسرائیلە، بەڵام لێکەوتەی باجە قورسەکەی، سەرەتا موسڵمانان و پاشانیش گشت مرۆڤایەتی دەیدات".
ههروهها سەرکۆمار ئەردۆغان جهختی لهسهر پێكهوهژیان له ناوچهكه كردهوه و، ڕایگهیاند: "دوای ئەوەی گرمەی مەرگهێنی بۆمب و مووشەکەکان بڕایەوە، لەم جوگرافیایەدا هەر بەیەکەوە دەژین. باوەڕم وایە پێویستە کەس ئەم ڕاستییە لەبیر نەکات".
ڕاشیگهیاند: "ئەو کردە و مشتومڕانە ڕەت دەکەینەوە کە دوژمنایەتی لەنێوان گەلانی برا گەورە دەکەن و پشتگیری لە پلانەکانی 'دابەش بکە و حوکمی بکە'ی سیۆنیزم دەکەن کە ناوچەکەمان دەکاتە ئامانج".

سەرکۆمار ئەردۆغان كاردانهوهی بهرامبهر سنووردارییهكانی سهر مزگهوتی ئهقسا نیشان دا و، ڕایگهیاند: "لە ساڵی ١٩٦٧ەوە تا ئێستا، یەکەمجارە لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی جەژن ئەنجام نەدرێت. ئەم یاساشکێنیە هێرشێکی بێشەرمانەیە کراوەتە سەر باوەڕی دوو ملیار موسڵمان. بە هیچ بیانوویەک ناتوانرێت مافی موسڵمانان بۆ نوێژکردن لە مزگەوتی ئەقسا زەوت بکرێت، ڕێگری لێبکرێت و قەدەغە بکرێت".
"پاشەکشە لەو سیاسەتی دەرەوە ئاشتیخوازانەمان ناکەین کە لەسەر تەوەرەی ئاشتیی بۆ هەمووان، سەقامگیریی بۆ هەمووان و ئارامیی بۆ هەمووان بنیاتمان ناوە" سەرکۆمار ئەردۆغان: وای گوت و، ڕووی قسهكانی كرده سەرۆکی گشتیی جەهەپەو ئۆزگور ئۆزێل و، ڕایگهیاند: "کەسێک کە لای ڕای گشتیی بهوه ناسراوه بڕیاری لای خۆی نییە و لەژێر ڕکێفی کەسانی دیكهدایه، زماندرێژی بکات بەرامبەر هەڵوێستی سەربەرزانە و پتەوی تورکیا، جۆرێکە لە کۆمیدیای ڕەش. ئەو بارودۆخە کاتییانەی بەهۆی شۆکە خولییەکان یان جیهانییەکانەوە دێنە ئاراوە، نابنه ڕێگرمان لە گەیشتن بە ئامانجەکانمان. پشتیوان به خودا سەرەنجام دەگەینە مەنزڵ و ئامانجی خۆمان".
ڕاشیگهیاند: "ڕاستییەکی تورکیا هەیە کە سەرەڕای ئەو گورزانەی لەلایەن کەسانی چاوچنۆک و بێتواناوە لێیدراوە، نەڕووخاوە و وەک شاخ وەستاوە. کەس ناتوانێت ئەم تورکیایە چۆک دابدات".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
