Gamze Türkoğlu Oğuz,Ramal Abdullah Mahmood
31 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له ماوه‌ی ١٢ ساڵ له ئه‌فغانستان و عێراق یه‌ك له سه‌ر سێی ئه‌و ٣٠ هه‌زار سه‌ربازه‌ی ئه‌مریكا له رووداوگهلێكدا بریندار بوون كه ده‌تواندرا به‌ریان پێ بگیرێت.
گۆڤاری یه‌كێتی پزیشكانی ئه‌مریكا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تیایدا تیشكی خستووەته سه‌ر ئه‌وه‌ی له سه‌دا ٣٣ی ئه‌و ٣٠ هه‌زار سه‌ربازه‌ی ئه‌مریكا له ماوه‌ی ١٢ ساڵدا له ئه‌فغانستان و عێراق له رووداوگهلێكدا بریندار بوون كه پێكدادان نه‌بوون و ده‌تواندرا به‌ریان پێ بگیرێت.
له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه له سه‌دا ١١،٥ی ئه‌و سه‌ربازانه له رووداگهلێكدا كه په‌یوه‌ندییان به جه‌نگ و پێكدادانه‌وه نه‌بووه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
له سه‌دا ٢١،٣ی سه‌ربازه برینداره‌كانیش له عێراق و ئه‌فغانستان به‌هۆی به‌ربوونه‌وه، له سه‌دا ١٨،٨ به رووداوی هاتوچۆ، له سه‌دا ٦،٨یش له رووداوه وه‌رزشییه‌كاندا برینداربوون.
لێكۆڵینه‌وه‌كه وەبیری هێناوه‌ته‌وه كه له جه‌نگی ڤێتنامیشدا له سه‌دا ١٣ی سه‌ربازانی ئه‌مریكی به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رده‌لوولی بیابان و له سه‌دا ٢٥یشیان به‌هۆی ئه‌و رووداوانه‌ی په‌یوه‌ندییان به پێكدادانه‌وه نه‌بووه خراونه‌ته ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكی.