Şerife Çetin
31 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2018
برۆكسل - AA
ئه‌نجوومه‌نی ناتۆ-رووسیا، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن لەبارەی پرسەکانی ئۆكراینا، چالاكییه سه‌ربازییه‌كان و شه‌فافیه‌ت، له‌سه‌ر ئاستی باڵیۆزان له برۆكسل كۆبووه‌وه.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌ی به‌رپرسێكی ناتۆ بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، تەوەرە سه‌ره‌كییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه پرسی ئۆكرانیا، رێككه‌وتنی مینسك و چالاكییه سه‌ربازییه‌كان ده‌بێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ناتۆ داوا له رووسیا بكات بۆ به‌ته‌واوه‌تی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی مینسك.
به‌رپرسه‌كه‌ی ناتۆ باسی له‌وه كرد كه لایه‌نه‌كان تیشكده‌خه‌نه سه‌ر شه‌فافیه‌ت و چۆنیه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان، چونکە ئه‌وه بۆ سه‌قامگیری و ئاسایشی ئه‌ورووپا گرنگه.