Hamdi Yıldız
14 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2020
ریاز - AA
له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی به‌رامبه‌ر په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) گیراونه‌ته‌به‌ر، به‌رپرسانی سعوودیه ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژنی قوربان-یان له ناوچه كراوهکاندا، قه‌ده‌غه‌كرد.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی كاروباری ئیسلامی سعوودیه له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له هه‌ژماری وەزارەت لە تۆری کۆمەڵایەتیی تویته‌ردا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه ''بڕیاردراوه نوێژی جه‌ژنی قوربانی ئه‌مساڵ له مزگه‌وت و ئه‌و شوێنانه‌دا بكرێت كه ئاماده‌كراون''.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه له چوارچێوه‌ی رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی له په‌تاكه نوێژی جه‌ژنی قوربان له ناوچه كراوه‌كاندا، ئه‌نجام نادرێت.
وه‌ك زۆر وڵاتی جیهان له سعوودیه-یش نوێژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه له مزگه‌وته‌كاندا ئه‌نجام نه‌درا. جگه له مزگەوتی حه‌رام لە مه‌ككه، ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی و نوێژه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له ٣١ ئایاردا له مزگه‌وته‌كانی دیكه ده‌ستی پێ كرده‌وه و له ٢١ی حوزه‌یران-یشدا بڕیاردرا به ئه‌نجامدانی نوێژی به‌كۆمه‌ڵ له مزگه‌وتی حه‌رام-دا.