Gamze Türkoğlu Oğuz
14 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2020
ئەنقەرە - AA
دادگای باڵای ئەمریکا لە بارەی لەسێدارەدانی چەند بەندکراوێکەوە بڕیاری دا، سزای لەسێدارەدانیان بەرامبەر جێبەجێ بکرێت.
لە دەنگدانی ئەندامانی دادگای باڵای ئەمریکا لەبارەی بڕیاری لەسێدارەدانەوە، پێنج دەنگی بەڵێ بەرامبەر چوار دەنگی نەخێر بوو.
دادوەری دادگای واشنتۆن، تانیا چوتکان داوای لە وەزارەتی داد کردبوو جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لەسەر چوار تۆمەتبار دوابخرێت.
تانیا چوتکان جەختی لەوە کردبووەوە کە لێکۆڵینەوە زانیستییەکان ئەوە نیشان دەدەن لەسێدارەدانی تۆمەتبار لەڕێی دەرزی ژەهرەوە وا دەکات تۆمەتبارەکە ئازارێکی لەڕادەبەدەر بچێژێت و ئەمەیش دەچێتە چوارچێوەی "سزادانی ستەمکارانە" کە بەپێی دەستووری ئەمریکا قەدەغەیە.
وەزارەتی دادی ئەمریکا بۆ تەمییزکردنەوەی بڕیارەکەی دادوەری دادگای واشنتۆن، تانیا چوتکان داوای پێشکەش بە دادگای تێهەڵچوونەوە کرد.
جێی وەبیرهێنانەوەیە ساڵی رابردوو لەڕێی بڕیارێکەوە مۆڵەت بە یاسای لەسێدارەدان لە ئەمریکا درا، ئەمەیش یەکەمجاربوو لە ساڵی ٢٠٠٣وە تا ئێستا رێگە بەو سزایە بدرێت، ئەو تۆمەتبارانەیشی سزاکەیان بەسەردا جێبەجێ دەکرێت چوار تۆمەتبارن کە یەکێکیان دانیەڵ لویس لیی بکوژی خێزانێکی سێ کەسییە لە ساڵی ١٩٩٦دا.
پلانیش وابوو لە ١٣ی تەمووزدا لی لەسێدارەبدرێت و سێ تۆمەتبارەکەی دیکەیش لە ٢٨ی ئابدا لەسێدارەبدرێن.