زێلێنسکی: "بەرگرییمان لە سەربەخۆییمان کرد و دەوڵەتەکەمان لەدەستنەدا، پوتین نەگەیشتە ئامانجەکانی"
Kiev
کیێڤ - AA
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ چوارهەمین ساڵیادی جەنگی ڕووسیا-ئۆکراینایە".
له ههژماری خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتیی، زێلێنسکی ئەوەی وەبیرهێنایەوە کاتێک چوار ساڵ لەمەوبەر جەنگەکە دەستیپێکرد، ڕووسیا نەیتوانی لە سێ ڕۆژدا کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا داگیر بکات و، جەختی لەسهر ئهوە کردەوە کە وڵاتەکەی لەم ماوەیەدا ڕێگایەکی دووری بڕیووە.
زێلێنسکی ئاماژەی بەوە کرد لەم جەنگەدا ملیۆنان ئۆکراینی بەرگرییان کردووە و، ڕایگەیاند: "کاتێک تهماشای ئەمڕۆ دەکەین و سەرەتای هێرشەکەمان بیر دەکەوێتەوە، مافی ئەوەمان هەیە بڵێین؛ بەرگرییمان لە سەربەخۆییمان کرد، دەوڵەتەکەمان لەدەستنەدا و پوتین نەگەیشتە ئامانجەکانی. نەیتوانی ئۆکراینییەکان بشکێنێت و نەیتوانی لەم جەنگەدا سەربکەوێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
