جيهان

زیندانیکردنی سەرکۆماری پیشووتری فەڕەنسا

سەرکۆماری پێشووتری فەڕەنسا، نیکۆلاس سارکۆزی کە پێشتر بە تۆمەتی ئەوەی پاڵپشتی دارایی بەشێوەیەک نایاسایی بۆ ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنی سەرکۆماری فەڕەنسا لە ٢٠٠٧" لە لیبیا وەرگرتووە، بە پێنج ساڵ زیندانیکردن سزا درابوو.

Esra Taşkın, Mohammad Kara Maryam  | 21.10.2025 - نوێکردنەوە : 21.10.2025
زیندانیکردنی سەرکۆماری پیشووتری فەڕەنسا

Ile-de-France

پاریس ــ AA

سەرکۆماری پێشووتری فەڕەنسا، نیکۆلاس سارکۆزی ماڵەکەی لە پاریس بەجێھێشت و بەرەو زیندان بەڕێکەوت، بۆ ئەوەی ماوەی زیندانییەکەی کە پێنج ساڵە تەواو بکات.

لە مانگی ئایلوولی ڕابردوودا، دادگای پاریس، بە تۆمەتی ئەوەی پاڵپشتی دارایی بەشێوەیەک نایاسایی بۆ ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنی سەرکۆماری فەڕەنسا لە ٢٠٠٧" لە لیبیا وەرگرتووە، ماوەی پێنج ساڵ زیندانیکردنی بۆ نیکۆڵا سارکۆزی دەرکردبوو.

ھاوکات لەگەڵ بەڕێکەوتنی نیکۆلاس سارکۆزی بۆ زیندان، لایەنگرانی لە بەردەم ماڵەکەی لە پاریس گردبوونەوە و لە میانیدا پاڵپشتی خۆیان بۆ ناوبراو دووپات کردەوە.

ھەروەھا لایەنگرانی نیکۆڵا سارکۆزی چەندین دروشمیان گووتەوە وەک "شەرم بۆ دادپەروەریی" و سەرکۆماری فەڕەنسا لە زینداندایە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın