Dlshad Saifaalddin Ahmed
30 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2019
ئەبوزەبی ـ AA
ھەریەک لە ئیمارات و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایانگەیاند، رێککەوتنی ھاریکاری ھاوبەشی بەرگری نێوانیان چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بە گوێرەی بەیاننامەیەکی ھاوبەشی نێوانیان کە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ھەردوو وڵات و لە لایەن ئاژانسی ھەواڵی فەرمی ئیمارات بڵاوکرایەوە، رێککەوتنەکە کار دەکات لەسەر چڕکردنەوەی ھەماھەنگی و ھاریکاری زیاتری نێوان ھەردوو وڵات، ئەوەش دەبێتە ھۆی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە سەربازی و سیاسی و ئابوورییەکانی نێوانیان.
لە بەیاننامەکەدا ھاتووە، رێککەوتنەکە کار لەسەر زیاترکردنی ھاوکاری نێوانیان لە بوارەکانی ئەمنی و بەرگری دەکات، لەگەڵ پشتیوانی ھەوڵەکانی ھەردوو ولات بۆ پارێزگاری لە ئاسایشی ناوچەی کەنداو.
خستنەبواری جێبەجێکردنی رێککەوتنە سەربازییەکەی نێوان ئەمریکا و ئیمارات لە کاتێکدایە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ناوچەی کەنداو گرژی زیاتر بەخۆوە دەبینێت، ئەوەش دوای توندکردنی گەمارۆکانی واشنتۆن لەسەر تاران و تۆمەتبارکردنی لایەنی دووەم بە ھەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە.
لەم مانگەشدا چوار کەشتی بازرگانی کە دوو کەشتییان سعوودی بوون لە ئاوە ھەرێمایەتییەکانی ئیمارات کرانە ئامانج، ھەروەھا حووسییەکان دوو وێستگەی وزەی سەربە کۆمپانیای ئارامکۆ یان لە سعوودیە کردە ئامانج.