Aşkın Kıyağan,Abdullah Aşıran,Hasan Esen,Muhammet Ali Kemal,Ramal Abdullah Mahmood
16 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2019
ڤیه‌ننا - AA
هێرشه تیرۆریستییه‌كانی شاری كرایستچه‌رچ-ی نیوزله‌ندا كه بوونه هۆی كوژرانی ٤٩ كه‌س، بووه هۆی ئه‌وه‌ی له ئه‌ورووپاش كه گوتاری راستڕه‌وی توندئاژه له هه‌ڵكشانه، له‌و شوێنانه‌ی نوێژی هه‌ینی ئه‌نجامده‌درێت، رێوشوێنه ئه‌منییه‌كان به‌رزبكرێنه‌وه.
له مزگه‌وته گه‌وره‌كانی له‌نده‌ن، ڤیه‌ننا و ئه‌مسته‌ردام رێوشوێنی ئه‌منیی جۆراوجۆر و له‌سه‌روو هه‌مووشییه‌وه ده‌ورییه‌كانی پۆلیس، بوونه مایه‌ی سه‌رنج.
هێزه‌كانی پۆلیس له ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا، رێوشوێنی ئه‌منییان له ده‌ورووبه‌ری ناوه‌ندی ئیسلامیی ڤیه‌ننا گرته‌به‌ر.
هێزه ئه‌منییه‌كان كه له ئه‌گه‌ری بوونی هێرشێكی تیرۆریستیی گریمانهكراودا، هێله‌كی گوللـە نه‌بڕیان له‌به‌ركردبوو، چه‌كی قورسیان هه‌ڵگرتبوو، له‌دوای ته‌واوبوونی نوێژی هه‌ینی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان جێهێشت كه مزگه‌وته‌كه‌ی لێیه.
له هۆڵه‌نداش وه‌زیری داد و ئاسایشی ئه‌و وڵاته، فرێد گراپهرهوس، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ رۆژنامه‌وانان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌به‌رامبه‌ر مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ئاسایشی هۆڵه‌ندادا هه‌میشه له ئاماده‌باشیدان.
له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیاش، تێبینی ئه‌وه كرا كه له‌به‌رده‌می مزگه‌وته‌كاندا رێوشوێنی ئه‌منیی گیراونه‌ته به‌ر.
له‌به‌رده‌م یه‌كێك له گه‌وره‌ترین مزگه‌وته‌كانی شاره‌كه كه مزگه‌وتی خۆرهه‌ڵاتی له‌نده‌نه، له كاتی نوێژی هه‌ینیدا، به‌رده‌وام ده‌ورییه‌ی پۆلیس ده‌گه‌ڕا. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی تێبینی ئه‌وه‌شكرا كه سه‌ردانیكه‌رانی مزگه‌وته‌كه‌ش رێوشوێنیان گرتووه‌ته به‌ر.
به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی شاره‌وانی له‌نده‌ن، سادق خان و به ئاماده‌بوونی كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مسوڵمان له به‌ریتانیا و پیاوانی ئایینی كریستیان له به‌رده‌م مزگه‌وته‌كه رێز له قوربانیان گیرا.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا قه‌شه‌ی له‌نده‌ن، سارا موڵاڵی به پێویستی زانی ئیدانه‌ی ئه‌و جۆره هێرشانه بكرێت و گوتی: "ده‌بێت هه‌موومان به‌رامبه‌ر رق و كینه به پاساوی ئاینه‌وه، بوه‌ستینه‌وه و له‌گه‌ڵ ئازادی بیروباوه‌ڕدا بین".
سادق خان-یش ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند كه به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی راگه‌یاندنه‌كان و پێویسته وریای ئه‌و زمانه بن كه به‌رامبه‌ر موسڵمانان به‌كاری ده‌هێنن.