Ekip
10 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2023
کیێڤ-AA
لە دەوروبەری شاری باخموت رۆژهەڵاتی ئۆکراینا کە پێکدادانی سەربازیی توند بەردەوامە، رۆژنامەنووسێک کە رووداوەکانی جەنگی رووماڵ دەکرد کوژرا.
ئاژانسی فڕانس پرێس لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە پەیامنێریان، ئارمان سۆڵدەن لە میانی هێرشێکی مووشەکیی رووسیا بۆسەر شاری چاسۆڤ یار، کوژراوە.
شاری چاسۆڤ یار چەند کیلۆمەترێک لە شاری باخموتەوە کە چەندین مانگە مەیدانی پێکدادانی سەربازیی توندە، دوورە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەنستیتۆی پەیوەندییە جەماوەرییەکانی ئۆکراینا، ئارمان سۆڵدەن ٥٧مین راگەیاندنکارە کە لە میانی جەنگی رووسیا-ئۆکراینا و ١٠مین رۆژنامەنووسە کە لە میانی کارەکانیاندا کوژراون.