08 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2019
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند له‌و ناوچه‌یه‌ی باكووری سووریا كه ئه‌گه‌ری هه‌یه توركیا ئۆپه‌راسیۆنی تیایدا ئه‌نجام بدات ٥٠ سه‌ربازی ئه‌مریكی لێبووه و كشاونه‌ته‌وه.
تره‌مپ له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازیی كۆبووه و، له‌و به‌شه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه كه كراوه‌بوو به‌ڕووی راگه‌یاندندا بۆ رۆژنامه‌نووسان دووا له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی سووریا.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌مریكا زیاد له پێویست له سووریادا ماوه‌ته‌وه و، رایگه‌یاند ''له‌و ناوچه‌یه‌دا (باكووری سووریا كه توركیا تیایدا ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام ده‌دات) ٥٠ سه‌رباز هه‌بوون و ئه‌و كه‌سانه‌ش له ناوچه‌كه ده‌رچوون.
تره‌مپ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌مریكا ناتوانێت داعشه‌كان و خێزانه‌كانیان له سووریا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌خۆبگرێت و، رایگه‌یاند ''به‌ڵام ده‌بێت له هه‌مان كاتدا متمانه‌مان به وڵاتانی ئه‌ورووپا هه‌بێت. ده‌بێت متمانه‌مان به ئێران، عێراق، توركیا، سووریا، رووسیا و وڵاتانی دیكه هه‌بێت كه ئاگاداری شه‌ڕكه‌رانی داعشن''.
- بڕیاری تره‌مپ له‌باره‌ی سووریا
دوای ئەوەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.
كۆشكی سپی ئه‌مریكا رایگه‌یاند ''توركیا له كاتێكی نزیكدا ده‌ست به‌و ئۆپه‌راسیۆنه ده‌كات بۆسه‌ر باكووری سووریا كه ماوه‌یه‌كی زۆره پلانی بۆ داناوه. سوپای ئه‌مریكا پشتیوانی له‌و ئۆپه‌راسیۆنه ناكات یاخود ناچێته ناو ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌وه''.
هه‌روه‌ها دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە و تیایدا نووسیوێتی "کوردەکان لە پاڵ ئێمەدا جەنگان بۆ ئەوەی ئەمەش بکەن زۆر دراو و چەک و تەقەمەنییان پێدرا. (کوردەکان) ساڵانێکە لە دژی تورکیا دەجەنگن. بەدرێژایی سێ ساڵ رێگریم کرد لەم جەنگە، بەڵام ئەمە بۆ ئێمە بێ واتایە، زۆربەیان سەرچاوەکەی عەشیرەتگەرییە، کۆتایی نایەت. ئیتر کاتی ئەوە هاتووە کە لە جەنگ دووربکەوینەوە و سەربازەکانمان بگەڕێنینەوە بۆ نیشتمان".