Hakan Çopur,Hemın Othman Mohammed
17 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2017
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی شاری كه‌ركووك له كۆشكی سپی بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا.
تره‌مپ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌و پێكدادانانه‌ی پێخۆشنهبووه كه له نێوان هێزه‌كانی حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كه‌ركووك روویداوه.
هاوكات سه‌باره‌ت به دیدی ئه‌مریكا له‌باره‌ی كه‌ركووك، تره‌مپ گوتی: "دڵخۆشنین له شه‌ڕكردنیان (له كه‌ركووك). له‌و شه‌ڕه‌دا لایه‌نگری هیچ لایه‌نێك ناكه‌ین. ساڵانێكه له‌گه‌ڵ كورده‌كاندا په‌یوه‌ندی زۆر باشمان هه‌یه. له سه‌ره‌تاوه پێویست بوو هیچ نه‌چینه ئه‌وێ، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا له پاڵ عێراقیشین. به‌ڵام له‌و شه‌ڕه‌دا لایه‌نگری هیچ لایه‌نێك نین".