Tufan Aktaş
09 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2018
ئەدیس ئابابا - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێویست به چاكسازی ده‌كرێت له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا و پشتیوانی ئه‌و بانگه‌وازانه ده‌كه‌ن كه له‌و باره‌یه‌وه ئاراسته ده‌كرێن.
له چوارچێوه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ ئه‌فریقا، لاڤرۆڤ سه‌ردانی ئه‌سیوپیای كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌فریقا، مو‌سا فاكی محه‌مه‌د كۆبووه‌وه. دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبەشی بۆ لاڤرۆڤ و فاکی رێكخرا و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پشتیوانیان له بانگه‌وازه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌فریقا كردووه كه بۆ چاكسازی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا ئاراستە کراوە.
لاڤرۆڤ باسی له‌وه كرد كه رووسیا باوه‌ڕی به چاكسازی هه‌یه له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و، به گرنگی زانی كه ئه‌و وڵاتانه‌ی له پێشكه‌وتندان نوێنه‌ریان هه‌بێت، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ئاماده‌ن بۆ بیركردنه‌وه له بژارده‌ی جیاواز له‌و باره‌یه‌وه.
سێرگی لاڤرۆڤ باسی له‌وه كرد كه ده‌كرێت له ئهنجوومهنهكهدا نوێنه‌رایه‌تی كیشوه‌ری ئه‌فریقا بكرێت و، گوتی: "پێشینه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و وڵاتانه‌ی له ئه‌فریقا له پێشكه‌وتندان له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا نوێنه‌ریان بۆ ده‌سته‌به‌ربكرێت".
له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌مریكا، رووسیا، چین، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا نوێنه‌ری هه‌میشه‌ییان هه‌یه و، مافی ڤیتۆكردنی ئه‌و بڕیارانه‌یان هه‌یه كه له ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌رده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌نجوومه‌نه‌كه 10 ئه‌ندامی كاتی هه‌یه كه هەر دوو ساڵ جارێك هه‌ڵده‌بژێردرێن.
یه‌كێتیی ئه‌فریقا، داوا ده‌كات وڵاتانی ئه‌فریقا له ئهنجوومهنهكهدا مافی نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی به‌ده‌ستبهێنن، بۆ ئه‌مه‌یش داوای چاكسازی ده‌كه‌ن له ئهنجوومهنهكهدا. هاوكات داوای ئه‌وه‌یش ده‌كات كه ئه‌گه‌ر مافی ڤیتۆ هه‌ڵناگیرێت ئه‌وا با ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه مافی ڤیتۆیان هه‌بێت.