Mohammed Baqi Hussein
03 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
پێكدادانی ئه‌ندامانی هۆزی ئۆرۆمۆ كه له ئاهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی لە ئەسیوبیا کە هوتافیان دژی حكوومه‌ت كێشابوو له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌منیی ئه‌و وڵاته‌دا، گیان له‌ده‌ستدانی 52 كه‌سی لێكهوتهوه.
دوای ئه‌وه‌ی هۆزی ئۆرۆمۆ له شاری دبێرزیت كه 45 كیلۆمه‌تر له ئه‌دیس ئه‌بابای پایته‌خته‌وه دووره ئاهه‌نگی نه‌ته‌وه‌ییان رێكخست و تێیدا هوتافیان دژی حكوومه‌ت دەگوتەوە، پۆلیسی ئه‌و وڵاته رووبه‌ڕوویان بووه‌وه.
هێزه‌كانی ئه‌منیی به‌مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردنی به‌شداربووانی ئاهه‌نگه‌كه كه ژماره‌یان سه‌دان هه‌زار كه‌س ده‌بوو، گازی فرمێسكڕێژی به‌كارهێنا. له‌ئه‌نجامدا پاڵه‌په‌ستۆ روویدا و راگه‌یه‌نرا هه‌زاران كه‌س له‌پێناو هه‌ڵاتن له پێكدادانی خۆپیشانده‌ران و پۆلیس، خۆیان هه‌ڵداوه‌ته نێو رووباری هۆرا.
به‌رپرسانی ئه‌سیوبی رایانگه‌یاندووه، به‌هۆی پاڵهپهستۆكهوه 52 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.