Mohamad Misto,Levent Tok,Ramal Abdullah Mahmood
09 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2018
غوته‌ی رۆژهه‌ڵات/ ئه‌نقه‌ره -AA
هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و پشتیوانانی به كرده‌یی غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی گه‌مارۆدراویان به تۆپبارانی سه‌خت كرده دوو بەش.
رژێم و پشتیوانانی پابه‌ندنه‌بوون به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئاگربه‌ست له سووریا و به پشتیوانی ئاسمانی رووسیا له سێی ئه‌م مانگه ده‌ستیان به هێرشی زه‌مینی كرد بۆ سه‌ر غوته‌ی رۆژهه‌ڵات.
په‌یامنێرانی ئاژانسی ئاندۆڵو له ناوچه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه ده‌ده‌ن، هێزه‌كانی رژێم كه له رۆژهه‌ڵاته‌وه به‌ره‌و رۆژئاوا پێشڕه‌وییان كردووه به چڕی رێڕه‌وی یه‌ك كیلۆمه‌تری نێوان هه‌ردوو به‌ری غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتیان تۆپباران كردووه كه شاره‌دێی میسرابا و شارۆچكه‌ی ههرستا به‌یه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت و به‌مجۆره به كرده‌یی غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتیان كردووەته دوو بەش.
پێكدادانه‌كان له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات به‌رده‌وامن و رژێم له هێرشه‌كانیدا تاكتیكی بپێكه و رابكه به‌كارده‌هێنێ و به توندی به‌رپه‌رچیان ده‌درێته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وله‌تی، به بڕیارێك كه له 24ی شوباتدا ده‌ریكرد داوای راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی مرۆیی كرد بۆ هاووڵاتیانی سڤیل له سه‌رتاسه‌ری سووریا به‌تایبه‌تی غوته‌ی خۆرهه‌لات. به‌ڵام چۆنیه‌تی ده‌ستپێكردنی ئاگربه‌سته‌كه‌ی به‌نادیاری هێشته‌وه كه بڕیاربوو به‌بێ دواكه‌وتن جێبه‌جێ بكرێت.
دوای بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، رووسیا له 27ی شوباتدا رۆژانه له كاتژمێر 09:00-14:00 (10:00-15:00 به‌كاتی هه‌ولێر) ئاگربه‌ستی راگه‌یاند، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یشی كردبوو كه رژێم پابه‌دی ئه‌وه ده‌بێت.
غوتەی رۆژهەڵات کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئۆپۆزسیۆندایە، نزیكه‌ی ٤٠٠ هەزار كه‌سی تێدا ده‌ژی كه ماوه‌ی پێنج ساڵه گه‌مارۆدراون. وێڕای ئه‌وه‌ی بەپێی رێککەوتنەکانی ئاستانا ئەو ناوچەیە بە "ناوچەی كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژی" راگەیەندرا، بەڵام رژێمی بەشار ئەسەد کە رووسیا گهرهنتیكارێتی له مانگی نیسانی ساڵی رابردووەوە گەمارۆی سه‌ر ناوچه‌كه‌ی توندترکردووە و، له‌م چەند مانگەی رابردوودا هێرشەکانی بۆ سەر ئەو ناوچەکە چڕترکردووەتەوە.
ناوچه‌كه كه تا دێت قه‌یرانی مرۆیی تیایدا قوڵتر ده‌بێته‌وه، هەزاران نەخۆش له ره‌وشی به‌په‌له‌دا لە چاوەڕوانی گواستنەوەدان، كه زۆربەیان منداڵ و تووشبووانی نەخۆشییەکانی شێرپەنجەن. ژمارەیەکی زۆر لە منداڵانی ناوچه‌كه بەدەست برسێتی و نەبوونی دەرمانەوە دەناڵێنن.
كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆیی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له سووریا، رۆژی پێشتر رژێمی به زنجیره‌یه‌ك تاوانی جه‌نگی وه‌ك به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی دژ به هاووڵاتیانی سڤیل له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات و، برسیكردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی و رێگرتن له گواستنه‌وه‌ی پێدوایستی پزیشکی بۆ ئه‌و ناوچه‌یه تۆمه‌تبار كردبوو.
ژماره‌ی ئه‌و سڤیلانه‌ی له ماوه‌ی 18 رۆژی رابردوودا له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته، 881 كه‌س.