Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood
09 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2018
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ بانگهێشتنامه‌ی سه‌رۆكی كۆریای باكوور كیم جۆنگ ئونی قبوڵ كرد و مانگی ئایار به‌یه‌كه‌وه كۆده‌بنه‌وه.
راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی كۆریای باشوور چونگ ئه‌وی-یۆنگ دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا باسی له ناوه‌ڕۆكی په‌یامی سه‌رۆكی كۆریای باكوور كیم جۆنگ ئون بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ كرد كه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یه له نزیكترین كاتدا له‌گه‌ڵ تره‌مپ كۆببێته‌وه، گوتی "سه‌رۆك تره‌مپ رایگه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ی (نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریا) به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاره‌كی له چه‌كی ناوه‌كی دابماڵدرێت مانگی ئایار له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون كۆده‌بێته‌وه".
چونگ تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كیم به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه كه له‌مه‌ودوا تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كی ناوه‌كی و مووشه‌كی بالیستیكی ئه‌نجام نه‌دا، گوتیشی: "هه‌روه‌ها پێویسته مانۆڕی سه‌ربازی رۆتینی ئه‌مریكا و كۆریای باشوور به‌رده‌وام بێ".
گوته‌بێژی كۆشكی سپیش سارا سانده‌رس له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه رێكه‌وت و شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه دیاری نه‌كراوه.
ساندره‌س جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه به تامه‌زۆرییه‌وه چاوه‌ڕێن كۆریای باكوور له چه‌كی ناوه‌كی دابماڵدرێت و تا ئه‌و كاته ده‌بێت گشت سزاكانی سه‌ر ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام بن.