Abdullah Shukur
09 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2018
پەکین - AA
سەرۆکی چین، شی سینپینگ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ئەنجامدا و تیایدا رایگەیاند کە بە خۆشحاڵیەوە دەڕواننە ئیرادەی ترەمپ لە چارەسەرکردنی کێشەی ناوەکی کۆریای باکوور بە رێگەی سیاسی.
بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی شینخوا، شی و ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە و لەبارەی پرسی کۆریای باکوور و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان بیرو ڕایان ئاڵوگۆڕ کردووە.
سەرۆکی چین، شی بە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ- ی راگەیاندووە کە بە خۆشحاڵییەوە دەڕوانێتە ئیرادەی ترەمپ لە هەمبەر چارەسەرکردنی کێشەی ناوەکی کۆریای باکوور بە رێگەی سیاسی.
ھاوکات شی ھیوای دەستپێکردنی دیالۆگی لە نێوان کۆریای باکوور و ئەمریکا و ئەنجامی ئەرێنی لەمبارەیەوە خواستووە.
شی بانگھێشتی لایەنەکانی کرد کە نیازپاکی خۆیان نیشان بدەن و خۆیان بەدوور بگرن لە ھەر کارێکی نەرێنی، ھیواشی خواستووە کە ئەم ژینگە ئەرێنییەی لە نیمچە دوورگەی کۆریا ھاتووەتە ئاراوە بەردەوام بێت.
شی ئاماژەی بە پەیوەندی نیوان ھەردوو وڵات و بەردەوامی ھەماھەنگی ئابووری لەسەر بنەمای قازانجکردنی دوولایەنە کردووە.