Emre Gürkan Abay
19 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2018
مۆسكۆ- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ رایگه‌یاند "ئه‌مریكا له رێگه‌ی به‌كارهێنانی په‌یه‌ده (په‌یه‌ده/په‌كه‌كه)وه هه‌نگاو به ئاراسته‌ی دابه‌شكردنی سووریادا ده‌نێت و بانگێشتی واشنتۆن ده‌كه‌ین كه یاریی به ئاگر نه‌كات".
سێرگی لاڤرۆڤ له میانی دانیشتنێكدا له‌ژێر ناونیشانی "رووسیا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر هه‌موو سەکۆكان خاوه‌نی رۆڵه" كه له لایه‌ن یانه‌ی ڤاڵدای بۆ گفتوگۆكان له مۆسكۆی پایته‌خت سازكرابوو، دوایین پێشهاته‌كانی سووریای هه‌ڵسه‌نگاند.
سێرگی لاڤرۆڤ ره‌خنه‌ی له‌و هه‌نگاوانه گرت كه ئه‌مریكا له سووریا ده‌یانهاوێژێت و رایگه‌یاند "به نیگه‌رانییه‌وه به‌تایبه‌ت چاودێریی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ئه‌مریكا دەکەین كه له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا له خۆرهه‌ڵاتی رووباری فورات، له‌سه‌ر سنووری توركیا و عێراق له سووریا به مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی ئه‌و وڵاته ده‌یهاوێژێت. وا ده‌رده‌كه‌وێت كه پێویست به نیشاندانی هه‌نگاوگه‌لێكی دیكه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه ده‌كات كه دووباره جه‌خت له‌و متمانه‌یه بكاته‌وه تاكه ئامانجی واشنتۆن له سووریا بریتییه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا به لایه‌نگرێكی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه‌ی كه له میانی گوته‌كانی ناوبراودا درووشمی ده‌دا، گوت كه ئه‌و كاره نه‌كات و رایگه‌یاند "ئێمه به دروستی نازانین كورده‌كان به ئاراسته‌ی ئامانجی جیۆسیاسیی هه‌ندێك لایه‌ندا به‌كاربهێنرێن".
سێرگی لاڤرۆڤ به پێویستی زانی ئه‌مریكا ده‌ستبه‌جێ یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی له باشووری سووریا بكشێنێته‌وه و رایگه‌یاند "له‌و ناوچه ئه‌منییه‌ی ئه‌مریكا له ده‌ورووبه‌ری ئه‌لته‌نف درووستیكردووه كه‌مپێكی په‌نابه‌ران بوونی هه‌یه و ئێمه پێمان وایه ئه‌و كه‌مپه وه‌ك شوێنی پێگه‌یاندنی چه‌كداره نوێیه‌كان به‌كارده‌هێنرێت. پێویسته به زووترین كات ئه‌و ناوچه‌یه دابخرێت و رێگه به گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان به‌و كه‌مپه بدرێت".