Levent Tok,1 23
19 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2018
ئیستانبوڵ - AA
په‌یه‌ده/په‌كه‌كه دوای ئه‌وه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا ته‌نگی پێهه‌ڵچنرا له عه‌فرین، هه‌ماهه‌نگی و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د چڕتركردووه.
دوای ئه‌وه‌ی سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا زیاتر له 70 خاڵی ناوچه‌ی عه‌فرینیان كۆنترۆڵ كرد، به ته‌واوی ته‌نگیان به په‌یه‌ده/په‌كه‌كه هه‌ڵچنیوه.
له‌به‌رئه‌وه رێكخراوه‌كه هه‌ماهه‌نگی و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ رژێمی ئه‌سه‌د چڕتر كردووه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێت له پاڵیدا خۆی بپارێزێت.
هه‌فته‌ی رابردوو كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی مه‌یادین كه به نزیكیی له حزبوڵڵای سه‌ر به ئێران ناسراوه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه به‌رپرسانی په‌یه‌ده یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ رژێم ئه‌نجامداوه سه‌باره‌ت به راده‌ستكردنی عه‌فرین به رژێم.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یامنێری واژانسی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه‌كانی ناوچه‌كه‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، په‌یه‌ده و رژێم كه به نێوه‌ندگیریی رووسیا له شارۆچكه‌ی شه‌هبا باكووری حه‌له‌ب كۆبوونه‌ته‌وه، نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، رژێم مه‌رجی دانانی چه‌كی بۆ چه‌كدارانی یه‌په‌گه له عه‌فرین داناوه و په‌یه‌ده‌ش مه‌رجه‌كه‌ی قبووڵ نه‌كردووه.
هه‌رچه‌نده رژێم له‌وباره‌وه بێده‌نگه، به‌رپرسی په‌یه‌ده له عه‌فرین له راگه‌یاندنه‌كانی سه‌ر به خۆیانه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌وانه ره‌تناكه‌نه‌وه كه ده‌یانه‌وێت دژی توركیا پشتگیری‌یان بكه‌ن.
ئەو بەناو بەرپرسە بانگەشەی ئەوەی کرد کە بە شێوەیەکی فەرمی داوایان لە هیچ لایەنێک نەکردووە بێتە عەفرین.
بەڵام بەناو بەرپرسی دەستەی بەرگری کانتۆنی جزیر، رێزان گێلۆ بە کەناڵی کوردستان ٢٤ی راگەیاند کە بۆ پاراستنی عەفرین لەگەڵ رژێم لە دانوستاندان. هەروەها ئاماژەی بەوەشدا بە هۆی ئەوەی رژێم داوای ئەوەی کردووە چەکەکانیان بدەن بە هێزەکانی رژێم رێکنەکەوتوون.
- مۆدێلی هاوشێوەی منبج لە رۆژەڤدایە
لە میانی پێکدادانەکانی نێوان سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد لە رۆژئاوای قەزای باب لە میانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا لەگەڵ پەیەدە/پەکەکە هێزەکانی رژێم پشتگیری پەیەدە/پەکەکەیان کرد.
هێزەکانی رژێم لە ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی منبج لە لایەن تورکیاش سەربازەکانی لە هێڵی سنووری لەگەڵ ئەو ناوچانەی لە میانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات ئازاد کران لە رۆژئاوای منبج جێگیر کردن.
بە پێی زانیاری سەرچاوە ئەمنییەکان کە دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گەیشتوون، پەیەدە/پەکەکە هاوشێوەی ئەوەی نەیویستووە چەکەکانیان بۆ رژێم بەجێ بهێڵێت هاوکات نەشیویستووە ئیدارەدانی ناوچەکە لە لایەن رژێمەوە بێت، لەبەرئەمە باس لەوە دەکەن کە دانوستان بکەن لەسەر مۆدێلێکی هاوشێوەی منبج.
بە پێی ئەو دەنگۆیەیە بێت هاوشێوەی مۆدێلی منبج، رژێم ژمارەیەک لە سەربازانی رەوانەی عەفرین دەکات.
سەربازانی رژێم لەو ناوچانە جێگیر دەکرێن کە دەکەونە بەرامبەر بەرەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون.