Emre Gürkan Abay
24 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2022
مۆسکۆ-AA
وەزراەتی دەرەوەی رووسیا وێڕای ئهوهی رایگهیاند، وەڵامی سزاکانی ئەمریکا دەدەنەوە، هۆشدارییشی دا لهوهی "سزاکان وەڵامێکی بەھێزی ھەستپێکراو و دارێژراو دەبێت بۆ ئهمریكا".
لەو راگەیەندراوەدا کە لەلایهن وەزارەتی دەرەوەی رووسیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە ئیدارەی ئەمریکا، ١٠١ههمین پاکێجی سزای یەک لهدوای یەکی لە دژی رووسیا راگەیاندووه.
لە راگەیەندراوەکەدا، ئهوه وەبیرھێنراوەتەوە کە ھەوڵەکانی خاوکردنەوەی پێشکەوتنی ئابووریی رووسیا لەرێگەی ئەو سزایانەوە ھەوڵێکی بێھوودەیە و ھاتووە: "رووسیا سەرەڕای تێچووی سەرجەم سزاکان، ئەوەی سەلماند کە دەتوانێت زیانەکان بۆ کەمترین ئاست کەم بکاتەوە. فشاری سزادان کار لەسەر پێداگریی بەرگریکردن بەشێوەیەکی پتەو لە بەرژەوەندییەکانمان، ناکات".
ههروهها لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: "ھیچ گومان لەوەدا نییە کە پێویست ناکات سزاکان ھاوشێوە بێت، وەڵامێکی بەھێزی ھەستپێکراو و دارێژراو دەبێت بۆ بۆ ئهمریكا".