Muhammet Kurşun,Ramal Abdullah Mahmood
26 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2019
تاران – AA
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی له تارانی پایته‌خت له‌گه‌ڵ میدیاكاران كۆبۆوه.
حه‌سه‌ن روحانی له‌باره‌ی قه‌یرانی ئابووری وڵاته‌كه‌یه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له هه‌لومه‌رجێكی سه‌ختدا ده‌ژین، به‌ڵام به‌راورد بە ساڵانی رابردوو خۆراكه بنه‌ڕه‌تییه كهڵهكهكراوهكانیان زیاترن و گوتی: "هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌لومه‌رجی خه‌ڵك سه‌ختتر نه‌بێت. به‌دڵنیایییه‌وه هه‌ست به كێشه‌كانی خه‌ڵك ده‌كه‌ین و هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت له پێناو ئه‌وه‌دایه رێگه له سه‌ختتربوونی هه‌لومه‌رجی ژیانی خه‌ڵك بگرێت".
سه‌ركۆماری ئێران تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌شتییه‌ك كه ١٠ رۆژه به‌رهه‌می ئێرانی هه‌ڵگرتووه نه‌یتوانیووه له به‌نده‌ری هیچ وڵاتێك نزیك بێته‌وه و باره‌كه دابگرێت ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جاره له مێژووی ئێران‌دا ئه‌وه رووبدات و گوتی: "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته له په‌یوه‌ندیدایه له‌باره‌ی كه‌شتییه‌كه‌وه. تاكو كه‌شتی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی ئێران باره‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێته شوێنێك به‌رده‌وام له رێگای مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه چاودێری ده‌كرێت. له میانی ٤٠ ساڵی رابردوو دووچاری رووداوی ئاوا نه‌بووین. ئه‌و وڵاته‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له جه‌نگدایه باجه‌كه‌ی ده‌دات. هۆكاره بنه‌ڕه‌تییه‌كانی سه‌ركه‌وتوون به‌سه‌ر ئه‌و جه‌نگه ئابوورییه‌ی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران ده‌ستیپێكردووه یه‌كڕیز و متمانه به یهكتركردنه".