Mohammed Baqi Hussein,Muhammet Ali Kemal
26 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2017
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ:
- "سووریا به هۆی هه‌نگاونه‌نانی پێویست له لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، باراك ئۆباماوه دووچاری ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه مرۆییه بووه‌ته‌وه".
- "سه‌رۆك ئۆباما له‌سه‌ر لم هێڵی سووری كێشا. دواتر شتی زۆر ترسناك ئه‌نجامدرا به چه‌كی كیمیاییشهوه. من هه‌نگاوێك چوومه پێشه‌وه و ئه‌و كاره‌م ئه‌نجامدا كه ده‌بوو ئۆباما ئه‌نجامی بدات. ئه‌گه‌ر ئه‌و كارانه‌ی پێویستن ئه‌نجامبدرایه، نه رووسیا نه ئێران له‌وێ نه‌ده‌بوون".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان، سه‌عد حه‌ریری كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شی سازدا و رایگه‌یاند "سووریا به هۆی هه‌نگاونه‌نانی پێویست له لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، باراك ئۆباماوه دووچاری ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه مرۆییه بووه‌ته‌وه".
تره‌مپ و حه‌ریری دوای كۆبوونه‌وه‌یان له كۆشكی سپی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان سازدا و وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانیان دایه‌وه.
تره‌مپ باسی له قه‌یرانی مرۆیی سووریا كرد و رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، باراك ئۆبامای له‌وباره‌وه تۆمه‌تبار كرد.
دۆناڵد تره‌مپ گوتی: "من شه‌یدای ئه‌سه‌د نیم. ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رامبه‌ر وڵات و گه‌له‌كه‌ی ئه‌نجامیداوه، ترسناكه. ده‌مێكه ئه‌مه ده‌ڵێم".
ناوبراو جه‌ختیشیكرده‌وه كه ئه‌و كه‌سێك نییه له دووره‌وه ته‌ماشای ئه‌وه بكات كه ئه‌سه‌د ئه‌نجامی ده‌دات.
دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند كه له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئۆبامادا له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاییدا له سووریا هێڵی سوور به‌زێنرا و ئه‌سه‌د هیچ رێوشوێنێکی لە دژ وەرنەگیراوە.
دۆناڵد تره‌مپ گوتی: "سه‌رۆك ئۆباما له‌سه‌ر لم هێڵی سووری كێشا. دواتر شتی زۆر ترسناك ئه‌نجامدرا به چه‌كی كیمیاییشهوه. من هه‌نگاوێك چوومه پێشه‌وه و ئه‌و كاره‌م ئه‌نجام دا كه ده‌بوو ئۆباما ئه‌نجامی بدات. ئه‌گه‌ر ئه‌و كارانه‌ی پێویستن ئه‌نجامبدرایه، نه رووسیا نه ئێران له‌وێ نه‌ده‌بوون".
هه‌روه‌ها تره‌مپ حزبوڵڵای به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر لوبنان ناوبرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، رێكخراوه‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵی ئێران‌دا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، زیانی زۆر به لوبنان و لوبنانییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.
باسی له‌وه‌شكرد كه لوبنان له‌به‌رامبه‌ر مه‌ترسییه‌كانی داعش، قاعیده و حزبوڵڵادا هێڵێكی سنووریی هه‌یه و لوبنانییه‌كان زۆر هه‌وڵیانداوه له پێناو ئاسایشی وڵاته‌كه‌یاندا.
دۆناڵد ترەمپ راشیگەیاند ''حزبوڵڵای لوبنان مایەی هەڕەشەیە بۆ سەر حکوومەتی لوبنان، لوبنانییەکان و هەموو ناوچەکە. ئەو رێکخراوە هاوکات بە پشتیوانیی ئێران ئاگری وێرانکاریی مرۆیی لە سووریا خۆش دەکات"، هەر بۆیەش بەڵێنی پشتیوانیی زیاتری لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا دایە حکوومەتی بەیروت.
دۆناڵد ترەمپ بە پەسنەوە باسی لوبنانی کرد کە میوانداریی ژمارەیەکی زۆر پەنابەری سووریی کردووە و بە پێویستی زانی تەواوی وڵاتانی ناوچەکە لەو بارەیەوە هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ ئەوەی ئەو مرۆڤە دەربەدەرانە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵیان.
لای خۆیشییەوە سەرۆکوەزیرانی لوبنان، سەعد حەریری باسی لەوەکرد کە وڵاتەکەی سوورە لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، میواندارییکردنی پەنابەرە سوورییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی دیکەی وڵاتەکەی و سوپاسی ئەمریکاشی کرد بۆ ئەو هاوکارییەی پێشکەشی لوبنانی کردووە سەبارەت بە پەنابەران.
لە وەڵامی پرسیارێکیشدا سەبارەت بە قەیرانی قەتەر، حەریری رایگەیاند ''دیالۆگ باشترین رێگەی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەیە'' و ئاماژەی بە گرنگیی هەوڵەکانی چەند رۆژی رابردوو کرد.
هاوکات دۆناڵد ترەمپ لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانێکدا سەبارەت بەو پرۆژە یاسایەی پێشنیازی سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر حزبوڵڵادا کە لە ئێستادا لە کۆنگرێسە و هەڵوێستی کۆشکی سپی لەوبارەیەوە، ئاماژەی بەوەکرد لەگەڵ فەرماندە سەربازیی و بەرپرسە پەیوەندیدارەکاندا کۆبوونەوەی پێویستی ئەنجامداوە و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا روونکردنەوەیەک لەوبارەیەوە بڵاودەکاتەوە.
دۆناڵد ترەمپ لە وەڵامی پرسیارێکیشدا سەبارەت بە وەزیری دادی وڵاتەکەی، جێف سێشنز کە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەچڕی رووبەڕووی رەخنەی ترەمپ بوویەوە، رایگەیاند ''سەبارەت بە وەزیری داد تووشی نائومێدی بووم. دەبوو (لە لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە رووسیا) خۆی نەکێشێتەوە. ئەگەر دەکشایەوە، دەبوو پێش ئەوەی پۆستەکە وەربگرێت ئەمە بە من بڵێت. ئەوکات منیش دەمتوانی کەسێکی دیکە هەڵبژێرم''.
سەرۆکی ئەمریکا بە پێویستی زانی سێشنز توندتر بێت سەبارەت بە دزەپێکردنی زانیارییە هەواڵگرییەکان بۆ نێو راگەیاندنەکان و ئاشكرای کرد بە تێپەڕینی کات ئەوە روون دەبێتەوە کە لەو پرۆسەیەدا روودەدات.