Muhammet Ali Kemal
09 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2016
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان- AA
- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ژان مارک ئایرۆڵت:
- ''له‌هه‌موو کاتێک زیاتر باوه‌ڕمان هێنا به‌وه‌ی که پێویسته مافی ڤیتۆ له پرۆژه‌یاساکانی په‌یوه‌ست به کۆمه‌ڵکوژییه‌کاندا به‌کارنه‌هێنرێت''.
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی بریتانیا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ماتی‌و رایکرۆفت:
- ''''له‌سایه‌ی رووسیادا ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ ئه‌نجامماندا بێ هه‌ڵوێستی و بێده‌نگیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه. هه‌زاران که‌س له حه‌له‌ب له‌ئێستادا نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن که ده‌گه‌نه به‌یانی یان نا''.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ژان مارک ئایرۆڵت وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی رووسیا جارێكی دیکه رێگریی له رزگارکردنی حه‌له‌ب له‌ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کردووه، رایگه‌یاند: ''له‌هه‌موو کاتێک زیاتر باوه‌ڕمان هێنا به‌وه‌ی که پێویسته مافی ڤیتۆ له پرۆژه‌یاساکانی په‌یوه‌ست به کۆمه‌ڵکوژییه‌کاندا به‌کارنه‌هێنرێت''.
ژان مار ئایرۆڵت هه‌ڵوێستی وڵاته‌که‌ی سه‌باره‌ت به‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش راگه‌یاند که تێیدا رووسیا پرۆژه یاسایه‌کی سه‌باره‌ت به حه‌له‌بی ڤیتۆ کرد.
ئایرۆڵت به‌رله ده‌ستپێکردنی ده‌نگدانه‌که قسه‌یکرد و گوتی: ''وه‌ستانه‌وه له‌دژی ئه‌م پرۆژه یاسایه واته مافی ئه‌وه ده‌درێته ئه‌سه‌د که مرۆڤی زیاتر بکوژێت و دیارییه‌کی بێمانایه بۆ تیرۆریسته‌کان''.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا گوتیشی: ''له‌ئه‌نجامی ڤیتۆکردنی بڕیاره‌که‌دا ته‌نها مه‌رگی زیاتر، په‌نابه‌ری زیاتر و قوربانیی زیاتر ده‌بینین. ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌نگاوێک نه‌نێت، ئه‌وه‌ی که له‌حه‌له‌ب رووده‌دات لێپرسراوێتییهکهی ده‌که‌وێته سه‌ر شانی هه‌مووان''.
دوای ڤیتۆکردنی پرۆژه یاساکه له‌لایه‌ن رووسیاوه له‌ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، ژان مارک ئایرۆڵت له لێدوانێکی رۆژنامه‌وانییدا وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی رووسیا جارێكی دیکه رێگریی له رزگارکردنی حه‌له‌ب له‌ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کردووه، رایگه‌یاند: ''له‌هه‌موو کاتێک زیاتر باوه‌ڕمان هێنا به‌وه‌ی که پێویسته مافی ڤیتۆ له پرۆژه‌یاساکانی په‌یوه‌ست به کۆمه‌ڵکوژییه‌کاندا به‌کارنه‌هێنرێت''.
لای خۆیشییه‌وه نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی بریتانیا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ماتی‌و رایکرۆفت، له‌گوته‌یه‌کیدا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد رووسیا بۆ جاری پێنجه‌م هه‌لی کۆتاییهێنان به توندوتیژییه‌کانی له سووریا، ڤیتۆکرد.
ماتی‌و رایکرۆفت رایگه‌یاند: ''من هه‌موو جارێک له ده‌ستپێکی گوته‌کانمدا سوپاسی سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشم کردووه به‌ڵام ئه‌مڕۆ بۆ یه‌که‌مجار ئه‌وه ئه‌نجام ناده‌م و سوپاسی سه‌رۆکی ئه‌م مانگه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌که که رووسیایه، ناکه‌م''.
رایکرۆفت باسی له‌وه‌کرد له‌کاتێکدا حه‌له‌ب له‌گه‌ڵ زه‌ویدا یه‌کسان ده‌کرێت پێویسته ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بێده‌نگ و بێ هه‌ڵوێست نه‌بێت و وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک له‌به‌رامبه‌ر رووسیادا گوتی: ''له‌سایه‌ی ئێوه‌دا ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ ئه‌نجامماندا به‌ته‌واوه‌تیی هه‌ر ئه‌مه‌یه. هه‌زاران که‌س له حه‌له‌ب له‌ئێستادا نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن که ده‌گه‌نه به‌یانی یان نا''.