Muhammet Ali Kemal
09 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2016
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان - AA
ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی سه‌باره‌ت به حه‌له‌ب له‌لایه‌ن رووسیاوه هێنرایه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ست نه‌هێنا، په‌سه‌ندنه‌کرا.
رووسیا که له‌مانگی تشرینی یه‌که‌مدا سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نه‌که ده‌کات، له‌به‌رامبه‌ر پرۆژه یاساکه‌ی فه‌ره‌نسادا که داوایده‌کرد ''هێرشه ئاسمانییه‌کان له حه‌له‌ب رابگیرێن'' پرۆژه یاسایه‌کی دیکه‌ی، له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش خسته ده‌نگدانه‌وه.
ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی رووسیا که باسی هێرشه ئاسمانییه‌کانی تێدا نه‌بوو، ته‌نها داوای ئاگربه‌ست و گه‌یاندنی هاوکارییه مرۆییه‌کانی ده‌کرد، ته‌نها له‌لایه‌ن رووسیا خۆی، چین، ڤه‌نزوێلا و میسره‌وه ده‌نگی پێدرا.
ئه‌نگۆلا و ئۆرۆگوای نه ده‌نگیان پێدا و نه ره‌تیانکرده‌وه، به‌ڵام ئه‌مریکا، فه‌ره‌نسا، نیوزله‌ندا، ژاپۆن، ئیسپانیا، مالیزیا، بریتانیا، ئۆکراینا و سه‌نیگال پرۆژه یاساکه‌ی رووسیایان ره‌تکرده‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه یاسایه‌ک په‌سه‌ندبکرێت پێویسته له کۆی 15 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش لانیکه‌م 9 ئه‌ندامیان پشتیوانیی لێبکه‌ن و 5 ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌که (ئه‌مریکا، رووسیا، چین، فه‌ره‌نسا و بریتانیا) ڤیتۆ له دژی پرۆژه‌که یاساکه به‌کارنه‌هێنن.
پرۆژه یاساکه‌ی رووسیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی ده‌نگی لانیکه‌م 9 ئه‌ندام به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌گه‌رچی ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، ده‌نگیان له‌دژیشی ده‌نگیان دابێت، به‌ڵام ئه‌مه به مانای ئه‌وه نایه‌ت پرۆژه یاساکه ڤیتۆکراوه.
له‌دوای ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاساکه، نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی بریتانیا له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، ماتی‌و رایکرۆفت، ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد پێشکه‌شکردنی پرۆژه یاسایه‌کی دیکه له‌به‌رامبه‌ر پرۆژه یاساکه‌ی فه‌ره‌نسادا دوای ئه‌وه‌ی رووسیا بووه رێگر له‌به‌رده‌م هیوای دانیشتوانی حه‌له‌بدا، بۆ ئه‌وه‌یه که سه‌رنجی خه‌ڵک بۆ لایه‌کی دیکه رابکێشن.
ماتی‌و رایکرۆفت باسی له‌وه‌کرد رووسیا لهئهنجوومهنهکهدا به‌ته‌نها ماوه‌ته‌وه و گوتی: ''رووسیا له‌بابه‌تی ڤیتۆکهدا به‌ته‌نها ماوه‌ته‌وه، ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی پێشکه‌شیکرد ته‌نها 4 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا. رووسیا له‌رۆژێکدا دوو جار بچووک بوویه‌وه''.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌و کاته‌ی نوێنه‌ری رژێمی سووریا قسه‌یده‌کرد، نوێنه‌رانی وڵاتانی خۆرئاوا هۆڵه‌که‌یان جێهێشت.