Dildar Baykan Atalay
30 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2022
واشنتۆن – AA
کۆشکى سپى بڵاویكردهوه، سەرۆکى ئەمریکا جۆ بایدن لە کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆیدا لەگەڵ سەرکۆمارى تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان خۆشحاڵیى خۆى لە بەرامبەر واژووکردنى یاداشتنامەى سێقۆڵى تورکیا لەگەڵ سوید و فینلاند دەربڕیوه و هیواى خواستووه پەیوەندییە بنیاتنەرەکانی نێوان وڵاتەکەی لەگەڵ تورکیا بەردەوام بێت.
لەو راگەیەندراوەدا کە لەلایهن کۆشکى سپییەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، ئەمڕۆ ئەردۆغان و بایدن لە پەراوێزى لووتکەى ناتۆ کۆبوونەوەیەکى دووقۆڵییان ئەنجامداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "سەرۆک بایدن پێشوازیى لە واژووکردنى یاداشتنامەى سێقۆڵیى تورکیا لەگەڵ سوید و فینلاند و کردنەوەى رێگا لە بەردەم داوەتکردنى ئەو وڵاتانە بۆ بەشداریکردن لە ناتۆ دەربڕیوە".
ئەوەش ئاشکرا کراوە کە سهركۆماری توركیا و سهرۆكی ئهمریكا تاوتوێى پاڵپشتیى ئۆکراینایان کردووە و باسیان لە گرنگیى تێپەڕاندنى بەربەستى رووسیا لەبەردەم هەناردەکردنى دانەوێڵەى ئۆکراینا کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "هەردوو سەرۆک پرسى پاراستنى سەقامگیریى لە ئیجە و سووریایان تاوتوێ کردووە. بایدن جارێکى دیکە باسى لە خواستی خۆى بۆ پاراستنى پەیوەندییە دووقۆڵییە بنیاتنەرەکان كردووه و هەردوو سەرۆک جەختیان لەسەر بەردەوامیدان بە پەیوەندیى نزیکى نێوان حکوومەتەکانیان کردووەتەوە".