Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood
28 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2018
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی سیناتۆری ناوداری ئه‌مریكی له بازنه‌ی ئاریزۆنا جۆن مه‌ككین كه رۆژی چوارشه‌ممه كۆچی دوایی كرد رایگه‌یاند "وێڕای سیاسه‌ت و بۆچوونی جیاواز له نێوانمان، رێز له خزمه‌ته‌كانی سیناتۆر جۆن مه‌ككین ده‌گرم له پێناو وڵاته‌كه‌مان".
له‌باره‌ی كۆچی دوایی جۆن مه‌ككین، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌مجار راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا هاتووه "وێڕای سیاسه‌ت و بۆچوونی جیاواز له نێوانمان، رێز له خزمه‌ته‌كانی سیناتۆر جۆن مه‌ككین ده‌گرم له پێناو وڵاته‌كه‌مان. رێنماییم داوه بۆ یادی ئه‌و تاكو ئه‌و رۆژه‌ی به خاك ده‌سپێردێت ئاڵاكان بۆ نیوه دابگیرێن".
- پێنس له بری تره‌مپ به‌شداری له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا ده‌كات
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه جێگرەکەی مایك پێنس به‌شداری له‌و رێوڕه‌سمه‌دا ده‌كات كه رۆژی هه‌ینی ٣١ی ئاب بۆ كۆچكردوو له ته‌لاری كۆنگرێسی ئه‌مریكی له واشنتۆن رێكده‌خرێت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری خامه‌ی تایبه‌ت جۆن كێلـلی و وه‌زیری به‌رگری، جێمس ماتیس و راوێژكاری كۆشكی سپی بۆ ئاسایشی نیشتیمانی، جۆن بۆڵتۆن به نوێنه‌رایه‌تی ئیداره‌ی ئه‌و وڵاته به‌شداری له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا ده‌كه‌ن. به‌مجۆره‌ش ده‌ركه‌وتووه كه تره‌مپ به‌شداری له رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی مهككیندا ناكات.
تره‌مپ سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه له‌سه‌ر ویستی كه‌سوكاری كۆچكردوو دوای ئه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه رێوڕه‌سم بۆ ته‌رمی مه‌ككین له ئاریزۆنا، بۆ ئه‌نجامدانی رێوڕه‌سمی سه‌ربازی ته‌رمه‌كه ده‌هێندرێته واشنتۆن.
- ئاڵاكان بۆ نیوه داگیران
هه‌ر دوای راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی تره‌مپ، كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه ئاڵاكانی بۆ نیوه داگرتوون و تاكو به خاكسپاردنی ته‌رمی مه‌ككین له رۆژی یه‌كشه‌ممه ئاڵاكان به‌مجۆره ده‌مێننه‌وه.