Abdullah Shukur
04 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2017
لەندەن - AA
لە دوای پەلامارەکەی دوێنێ شەوی شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، پۆلیسی ئەو وڵاتە ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی ئەنجامدا و ١٢ کەسی دەستگیر کرد.
پۆلیسی بەریتانیا رایگەیاند کە بەیانی ئەمڕۆ شەممە ھێزەکانی ئەمنی ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر چەند ناونیشانێک لە گەڕەکی بارکینگی رۆژھەڵاتی لەندەن ئەنجامداوە.
راشگەیەنرا کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، ١٢ کەس بە گومانی پەیوەندی بە پەلامارەکەی دوێنێ شەوی لەندەن دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوەش لەوبارەیەوە بەردەوامە.
لە راگەیەندراوەکەدا پۆلیسی بەریتانیا ئەوەی وەبیرهێناوەتەوە، سێ ئه‌نجامده‌ری په‌لاماره‌كه‌ی شه‌وی رابردووی له‌نده‌ن كوژراون و جگه له په‌لامارده‌ره‌كان حەوت كه‌سی دیكه له په‌لاماره‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه. باس لەوەش کراوە کە چارەسەرکردنی ٤٨ برینداری پەلامارەکە بەردەوامە. جەختیش لەوە کراوەتەوە کە باری تەندروستی بەشێک لە بریندارەکان جێگیر نییە.
لە راگەیەندراوەکەدا پۆلیسی بەریتانیا داوای لە شایەتحاڵان کردووە هەر وێنە و گرتەیەکیان لەبەردەستە بۆ پۆلیسی رەوانە بکەن.
شه‌وی رابردوودا له كاتژمێر 22:00 به كاتی له‌نده‌ن له بازاڕی بۆرۆ له نزیك پردی له‌نده‌ن سێ كه‌س له ئۆتۆمبێلێك دابه‌زیون و به چه‌قۆ هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر خه‌ڵكی ناو بازاڕه‌كه، لەو هێرشەدا ٧ کەس گیانیان لە دەستدا و ٤٨ی دیکە برینداربوون.