جيهان

دەرکردنی شاندێكی ئیمارات لەلایەن فەڵەستینییەكانەوە لە مزگەوتی ئەقسا

شاندێكی ئیمارات لەلایەن نوێژخوێنانی فەڵەستینییەوە ناچاركران مزگەوتی ئەقسا جێبهێڵن، دوای ئەوەی لەژێر پاسەوانییەتی پۆلیسی ئیسرائیل چووبوونە ناو مزگەوتەكەوە.

Hamdi Yıldız  | 19.10.2020 - نوێکردنەوە : 20.10.2020
دەرکردنی شاندێكی ئیمارات لەلایەن فەڵەستینییەكانەوە لە مزگەوتی ئەقسا

Palestinian Territory

قودس ــ AA

شاندێكی ئیمارات لەلایەن نوێژخوێنانی فەڵەستینییەوە ناچاركران مزگەوتی ئەقسا جێبهێڵن، دوای ئەوەی لەژێر پاسەوانییەتی پۆلیسی ئیسرائیل چووبوونە ناو مزگەوتەكەوە.

ناوەندی زانیاری وادی حیلوە تایبەت بە مافەكانی مرۆڤ كە ناوەندێكی سەربەخۆیە لە هەژماری تایبەتی خۆی بە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاوی كردەوە كە فەڵەستینییەكان، شاندێكی ئیماراتی-یان ناچاركردووە لە حەوشەی مزگەوتی ئەقسا بچێتە دەرەوە دوای ئەوەی لەژێر پاسەوانییەتی پۆلیسی ئیسرائیل چووبوونە ناو مزگەوتەكەوە.

ناوەندی ناوبراو گرتەیەكی ڤیدیۆیی لەوبارەیەوە بڵاوكردووەتەوە و تیایدا ئەوە دەردەكەوێت كە یەكێك لە نوێژخوێنانی فەڵەستینی قسەكردن لەگەڵ ئەندامێكی شاندێكی ئیمارات رەت دەكاتەوە و پێی دەڵێت "رێگا نادەم كەسانی وەك تۆ قسەم لەگەڵدا بكەن".

ئەو فەڵستینییە داوا لە ئەندامانی شاندی ئیمارات دەکات كە لە مزگەوتی ئەقسا بچنە دەرەوە، بۆیە ئەوانیش بە ناچاری بەپەلە مزگەوتی ئەقسا جێدەهێڵن و دەچنە دەرەوە.

هەفتەی رابردوو شاندی وڵاتێکی کەنداو كە راگەیەندرا شاندی وڵاتی عومان بووە لەژێر پاسەوانییەتی پۆلیسی ئیسرائیل سەردانی مزگەوتی ئەقسای لە شاری قودس كردبوو.

لە میانی ئەم چەند مانگەی دواییدا بۆ چەندین جار شاندی وڵاتانی كەنداو هەوڵی ئەوەیانداوە نوێژ لەناو مزگەوتی ئەقسا ئەنجام بدەن، بەڵام لەلایەن فەڵەستینییەكانەوە ناچار دەكرێن کە لە مزگەوتەكە بچنە دەرەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın