دۆناڵد ترەمپ ھەڕەشەی سەپانی باجی گومرگیی زیاتر دەکات لەسەر وڵاتان
سەرۆکی دۆناڵد ترەمپ: " ھەر وڵاتێک بیەوێت یاری بە بڕیارەکەی دادگای باڵای ئەمریکا بکات، ئەوە باجی گومرگیی زیاتری بەسەردا دەسەپێنین".
Washington DC
واشنتۆن ــ AA
سەرۆکی دۆناڵد ترەمپ ھەڕەشەی ئەوەی کرد، ئەگەر ھەر وڵاتێک بیەوێت یاری بە بڕیارەکەی دادگای باڵای ئەمریکادا بکات، ئەوە باجی گومرگیی زیاتری بەسەردا دەسەپێنین.
دۆناڵد ترەمپ لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "Truth Social"نووسیوویەتی: " ھەر وڵاتێک بیەوێت یاری بە بڕیارە پێکەنیناوییەکەی دادگای باڵای ئەمریکاوە بکات، بەتایبەتی ئەو وڵاتانەی کە دەیان ساڵە ئەمریکایان تاڵان کردووە، ڕووبەڕووی باجی گومرگی زۆر زیاتر دەبنەوە، با كڕیاران لەو بارەیەوە ئاگاداربن".
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی ھەینی ڕابردوو دادگای باڵای ئەمریکا بەشێکی زۆری ئەو باجانەی بە نایاسایی ناساند کە پێشتر لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە بەسەر وڵاتانی جیھاندا سەپێندرابوون.
