دۆناڵد ترەمپ وێنەیەکی دوورگەی گرینلاندی بڵاوکردەوە كه وەک "خاکی ئەمریکا" نیشاني دەدات
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ وێنەیەکی دوورگەی گرینلەندی بڵاوکردەوە کە دوورگەکە وەک "خاکی ئەمریکا" نیشان دەدات.
Ankara
ئەنقەرە ــ AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ وێنەیەکی دوورگەی گرینلەندی بڵاوکردەوە کە دوورگەکە وەک "خاکی ئەمریکا" نیشان دەدات.
دۆناڵد ترەمپ وێنەکەی لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "Truth Social" بڵاوکردووەتەوە کە خۆی لە پێشەوە دەرکەوتووە و ئاڵایەکی ئەمریکای بەدەستەوەیە، ھەروەھا جێگرەکەی جەی دی ڤانس و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕۆبیۆ لە پشتیەوە دەرکەوتوون.
ھەروەھا دۆناڵد ترەمپ لەسەر وێنەکە نووسیوویەتی: "گرینلاند خاکی ئەمریکایە و لە ساڵی ٢٠٢٦ دامەزراوە".
