Zana Natık Kerem
19 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2019
فلۆریدا ــ AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بانگەشەکانی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دەستپێکرد.
دۆناڵد ترەمپ لە چواچێوەی بانگەشەکانیدا، بە مەبەستی ناساندنی کارو بەرنامەکانی بۆ چوار ساڵی داھاتوو، دیدارێکی جەماوەری لەگەڵ لایەنگرانیدا لە شاری ئۆلاندو سەربە ویلایەتی فلۆریدا ئەنجامدا.
لەم بانگەشەیەدا، ھەریەک لە مێلانیا ترەمپ و جێگری سەرۆکی ئەمریکا، مایک پێنس یاورەی دۆناڵد ترەمپ-یان کردووە.
دۆناڵد ترەمپ گوتارێکی پێشکەش کرد و تیادا باسی لەو دەستکەوتانە کرد کە لە ساڵی ٢٠١٦وە تا ئێستا لە چوارچێوەی دەسەڵاتی سەرۆکایەتییدا بەدەستھاتوون.
دۆناڵد ترەمپ گوتیشی: "لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوودا ئەگەر دەنگ بە دیموکراتەکان بدرێت، ئەوا توندڕەویی لە وڵاتدا زیاد دەکات".
سەرۆکی ئەمریکا داوای لە دەنگدەران کرد کە دەنگی پێ بدەنەوە و گوتی: "دیموکراتەکان ھەوڵ دەدەن ئەمریکا وێران بکەن، بەڵام ھەرگیز رێگە نادین ئەوە روو بدات".
بڕیارە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە سێی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی داھاتوو بەڕێوەبچێت.