Yusuf Soykan Bal
05 شوبات 2024•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2024
ئەنقەرە - AA
دوو تیرۆریستی پەکەکە کە لە حەشارگەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی لە باکووری عێراق ڕایانکردبوو، خۆیان ڕادەستی بنکەکانی سوپا لە نزیک خابوور کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا هاتووە کە، لە ئەنجامی پێداگریی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپا، دوو تیرۆریستی پەکەکە لە حەشارگەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی لە باکووری عێراق ڕایانکرد و خۆیان ڕادەستی بنکەکانی سوپا لە نزیک خابوور کردەوە".